کەشناسی عیراق وادەی کۆتایهاتنی شەپۆلی خۆڵبارینی راگەیاند

عێراق

07/05/2022     ژمارەی بینراو 425

راچڵەکین-

دەستەی کەشناسیی عیراق وادەی کۆتایهاتنی شەپۆلی خۆڵبارینی راگەیاند و دەڵێت:" رۆژی دووشەممە شەپۆلەکە کۆتایی دێت".  

دەستەکە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:" ئەمڕۆ شەممە ئەگەری باران بارین لە هەرێمی کوردستان هەیە و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و لە رۆژی دووشەممەشەوە شەپۆلی خۆڵبارین کەمدەبێتەوە و بەرەو نەمان دەچێت".
 
لە روونکردنەوەکەدا دەستەکە ئاماژە بەوەدەکات، ئەمڕۆ لە هەندێک ناوچە شەپۆلی خۆڵبارینەکە زیات دەبێت و سبەینێ یەکشەممەش ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەوراوی دەبێت و باران و هەورەبروسکە لە چەندین ناوچە دەبێت.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن