وادەی راگەیاندنی گرێبەستی مبابێ لەگەڵ ریال مەدرید ئاشكراكرا

وەرزش

10/05/2022     ژمارەی بینراو 301


راچڵەكین-

راپۆرتە رۆژنامەوانییە وەرزشییەكان لە ئیسپانیاوە ئاشكرایانكردووە، مانگی تەمووزی ئەمساڵ یانەی ریال مەدرید، بەفەرمی گرێبەستی كلیان مبابێ-ی فەڕەنسی رادەگەیەنێت.

بەگوێرەی ئەو رۆژنامانە بێت، یەكەم هەفتەی  مانگی تەمووزی ئەمساڵ، یانەی ریال مەدرید گرێبەستی مبابی رادەگەیەنێت دوای ئەوەی گرێبەستی یاریزانە فەرەنسییەكە مانگی حوزەیران لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان كۆتایی دێت.

هەرچەندە یانەی ریال مەدرید خواستی ئەوەبوو بۆ وەرزی نوێ گرێبەست لەگەل هالاند و مبابی ئەنجامبدات، بەڵام  رۆیشتنی هاڵاند بەرەو یانەی مانچستەر سیتی، وایكردووە یانەی شاهانە هەوڵەكانی چڕتر بكاتەوە بۆ هێنانی مبابی بۆ نێو ریزەكانی یانەكە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن