سلێمان هەڵشۆیی ئازاد دەكرێت

کوردستان

14/05/2022     ژمارەی بینراو 224

راچڵەكین –

دوای زیاتر لە ساڵێك و پێنج مانگ مانەوەی لە زیندان بەتۆمەتی بردنی پارەی خەڵك، بڕیارە سلێمان هەڵشۆیی بە كەفالەت ئازاد بكرێت.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، بە كوردسات نیوز-ی راگەیاندووە، تا ئێستا ھەزار و ٢٠٠ سكاڵا لەسەر سلێمان ھەڵشۆیی تۆماركراوە و بڕی ئەو پارەشی لەگەڵ سكاڵاكاران و ھاووڵاتیان مامەڵەی پێوەكردووە، ١٥ ملیۆن دۆلار بووە.

وتیشی: ٨٧ تۆمەتبار بەھۆی پەیوەندییان بە كەیسەكەوە، ڕاگیران و دواتر سەرجەمیان جگە لە سلێمان ھەڵشۆیی، بە كەفالەت ئازادكران.

وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئێستادا كەیسی سلێمان ھەڵشۆیی لە قۆناغی كۆتایی لێكۆڵینەوەدایە، بەڵام وادەیەكی زیاتری دەوێت تاكو كەیسەكە یەكلایی دەكرێتەوە و بە كەفالەت ئازاد دەكرێت.

سلێمان ھەڵشۆیی لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەبێ گرێبەستی یاسایی، موڵك و ماڵی بە بەسوود و ماوە، لە ھاووڵاتییانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین وەرگرت، بەڵام دواتر مایەپووچبوونی خۆی ڕاگەیاند و ڕۆژی ١٨ی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٠ دەستگیركرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن