مزگه‌وت
ڕاچڵه‌كین-
له شاری مه‌درید ی پایته‌ختی ئیسپانیا 5 سه‌ده‌یه ده‌نگی بانگ نه‌بیستراوه كه بانگ بێژ له‌ڕێی بڵندگۆی مزگه‌وته‌كانه‌وه بیڵێت.
دوێنێ دوو شه‌ممه ڤیدیۆیه‌ك له‌نێوانی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له ئیسپانیا بڵاوكرایه‌وه و تیایدا ده‌ركه‌وتووه بانگ بێژێك له مزگه‌وتی " ئه‌لبیزن " له " گرینادا "بانگیداوه و ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره دوای تێپه‌ڕ بوونی 500 ساڵ له قه‌ده‌غه‌كردنی بانگدان له‌ڕێی بانگبێژه‌وه و ئه‌م بابه‌ته‌ش به یاسایی كراوه له‌دوای ڕوخاندنی ئیمپراتۆریه‌تی ئیسلام له ئیسپانیا له ساڵی 1492 ی زاینی.
ئه‌م بانگدانه له‌ڕێی بانگبێژه‌وه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دێت له وڵاته‌كه و كه تیایدا ڕۆژانه ژماره‌ی توشبووان به‌ره‌و زیاد بوون ده‌چێت.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێك كه پێگه‌ی BBC بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌و كاته‌ی موسوڵمانه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووه له ئیسپانیا به ساڵانی ئاڵتونی وه‌سف كراوه بۆ فێربوون و هه‌ندێك كات پێی وتراوه ساڵانی ئاڵتونی بۆ ئیمانی و ڕه‌وشت.
ئیسپانیا یه‌كه‌م وڵاتی ئه‌وروپی بووه كه به‌ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن موسوڵمانه‌كانه‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه و هه‌ر ئه‌و كاته ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتی ئه‌وروپی بووه.
شاره‌كانی گرینادا و قورتوبه یه‌كه‌مین سه‌نته‌ری گه‌شه‌ی زانستی بووه له ئه‌وروپادا به به‌راورد به ئه‌وروپای ڕۆژ ئاوا له‌ڕووی پزیشكی و كشتوكاڵی به به‌راورد به‌و وڵاته ئه‌وروپیانه‌ی كه له‌لایه‌ن په‌یڕه‌وانی ئاینی مه‌سیح به‌ڕێوه براوه.
یه‌كێك له نوسه‌ره‌كان سه‌باره‌ت به شاری قوڕتوبه نوسیویه‌تی" ئه‌و كاته‌ی موسوڵمانان ئیسپانیایان به‌ڕێوه بردوه نیو ملیۆن هاوڵاتی له 113 هه‌زار خانودا ژیاون و 700 مزگه‌وت و 300 توالێتی گشتی و 70 كتێبخانه هه‌بووه و ته‌واوی شه‌قامه‌كان قیرتاوكراو بوون و ژماره‌یه‌كی زۆر له دوكانی كتێب فرۆشتن هه‌بووه."
و: چراخان ئاسۆ