نه‌وید و سه‌نا
ڕاچڵه‌كین-
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو كوڕه گۆرانیبێژ نه‌وید زه‌ردی وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ خانمه گۆرانیێژ " سه‌نا به‌رزنجی" بڵاوكرده‌وه قسه و باسی زۆری له‌سه‌ر كرا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ش نه‌وید هاته ده‌نگ.
نه‌وید له پۆستێكدا له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی" دوێنێکە کە ئەو وێنەی خۆم و سەنام بڵاو کردەوە سەیری کۆمێنتەکانم کرد، سەرەتا نەمزانی دڵتەنگ بم بۆ ئەو شێوازە ناشیرینەی بیرکردنەوە یان نووسەرەکانی وەک نەخۆشێکی دەروونی ببینم کە پێویستیان بە چارەسەرە."
نه‌وید ده‌شڵێت" ئەو کەسانەی لەسەر وێنەکەی من کە نووسیومە (خوشکی ئازیزم) قسەی نەشیاو دەنووسن تەنیا یەک هۆکار هەیە بۆ ئەوە دوودڵ بن و بڕوای پێنەکەن: تاکە پێوانەی ئەوان بۆ هەڵسەنگاندنی مرۆڤەکان و دیتنی دونیا مێشکی بەسراو و بیرکردنەوە هەڵەکەی خۆیانە و هەموو دەور و بەر دەخەنە کلێشەی کەسایەتی خۆیان. ئەو کەسانە بە جدی پێویستە لە مێشکی نەخۆش و تێڕوانینە ڕەشەکەی خۆیان بێنە دەرەوە و بگەن بەو قەناعەتەی کە کەسانێکی جیاواز لەوانیش هەن."
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی قسه‌یان له‌باره‌وه ده‌كه‌ن ده‌ڵێت" ئەو کەسانەی لە سبەی تا شەو کاریان جنێوفرۆشتنە و سەر دەکەنە ژیانی تایبەتی کەسانی دیکە تا شتێکتان بەدەست کەوێت و لە ئابڕوو و ناویان ئەدەن تا دڵی خۆیان ئاسوودە کەن، لە ڕاستیدا بۆ کۆمەڵگە مەترسیدارن پێویستە کەرەنتین بکرێن چونکە نەک تەنیا لەبەر کەسایەتی نزم و بۆشایی دەروونیان پیویستیان بە چارەسەرە بەڵکو ئەو نەخۆشیەش لە کۆمەڵگە بڵاو دەکەنەوە و ئەو کەسانەی بەدوای خاڵی لاوازی مرۆڤەکانن و بێڕێزی دەکەن بە خەڵک ئەوانەن لە ترسی دەرکەوتنی ڕووی ڕاستەقینەی خۆیان و خاڵە لاوازەکانیان بەم جۆرە لە پشت ئەو ڕخنە تێکدەرانە خۆیان ئەشارنەوە تا کەس گۆشە تاریکەکانی ژیانی ئەوان نەبینێت."
پێشنیاز بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه قسه‌یان پێ ده‌ڵێن لەم ماوەی کەرەنتینە پێداچوونەوە بکەن لەسەر رەوتی تێڕوانین و هەڵسوکەوتیان و واز لە مرۆڤەکان بێنن و هەڵەکانی خۆیان ڕاست کەنەوە."