ئەڵماسێکی پەمەیی بە نزیکەی 50 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

هەمەڕەنگ

08/10/2022     ژمارەی بینراو 407

راچڵەكین-

لە هۆنگ کۆنگ ئەڵماسێکی پەمەیی بە بڕی ٤٩.٩ ملیۆن دۆلار فرۆشرا، بەوەش ژمارەی پێوانەیی جیهانی تۆمارکرد لە بەرزترین نرخی هەر عەیارەیەک بۆ ئەڵماسێک کە لە زیادکردنێکدا فرۆشرا.

ئەڵماسی ویلیامسۆن پینک ستار بە قەبارەی ١١.15 عەیارە و لەلایەن کۆمپانیای سۆزیبی هۆنگ کۆنگەوە فرۆشراوە، بە ٣٩٢ ملیۆن دۆلاری هۆنگ کۆنگ فرۆشراوە کە دەکاتە ٤٩.٩ ملیۆن دۆلار، لە سەرەتادا بە ٢١ ملیۆن دۆلار خەمڵێندرابوو.



ئەستێرەی پەمەیی ویلیامسۆن ناوەکەی لە دوو ئەڵماسی پەمەیی ئەفسانەییەوە وەرگرتووە. یەکەمیان ئەڵماسی ویلیامسۆن بە قەبارەی ٢٣.٦٠ عەیارە کە لە ساڵی ١٩٤٧ وەک دیاری هاوسەرگیری پێشکەش بە شاژنە کۆچکردوو ئەلیزابێسی دووەم کرا، دووەمیان ئەڵماسی پینک ستار بە قەبارەی ٥٩.٦٠ عەیارە کە لە ساڵی ٢٠١٧ لە زیادکردنێکدا بە ڕێژەیەکی پێوانەیی ٧١.٢ ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

ئەستێرەی پەمەیی ویلیامسۆن دووەم گەورەترین ئەڵماسی پەمەییە کە لە زیادکردنەکانی وادا فرۆشرابێت، ئەڵماسی پەمەیی لە دەگمەنترین و بەنرخترین ئەڵماسە ڕەنگاوڕەنگەکانە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن