عیراق لەبارەی بۆردومانەكانی ئێران هاتە دەنگ

عێراق

14/11/2022     ژمارەی بینراو 146

راچڵەكین-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند، حكومەتی بەغدا لە ئاستی باڵادا كار لەسەر پرسی دەستدرێژییەكان بۆ سەر خاكی عیراق دەكات .

ئەحمەد سەحاف، لەبارەی بۆردومانەكانی ئەمڕۆی سوپای پاسدارانی ئێران بۆسەر خاكی هەرێمی كوردستان بەپاساوی بەئامانجگرتنی بارەگای پارتە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، بەمیدیاكانی نزیك لەپارتی راگەیاند:" دەمانەوێت سەروەری وڵات و ئاسایشی هاووڵاتیانمان پارێزراو بێت، پێویستە عیراق بەرگری لە سەروەری خۆی بكات و داوا لە هەموو لایەنەكان دەكەین پابەندی هاوئاهەنگی لەگەڵ عیراق بن، چونكە پێچەوانەی ئەمە، تەنها ناسەقامگیری ناوچەكەی لێدەكەوێتەوە."

وتیشی، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە رێگەی جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوە لە ئاستی باڵادا كار لەسەر ئەو پرسە دەكات، هەنگاوی جددیمان ناوە و لە كاتێكی نزیكیشدا ئەنجامەكە دەبینین.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێرشكرایە سەر بارەگاكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە كۆیە و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستداو هەشتی تر برینداربوون، هاوكات بەفڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشكرایە سەر بارەگاكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردسانی ئێران لە زڕگوێز. 

بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی دەنگوباسی فارس، هێرشەكە لە شاری ورمێ و لەلایەن سوپای پاسدارانەوە ئەنجامدراوە و تێیدا مووشەك و فرۆكەی بێفرۆكەوان بەكارهاتووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن