شەکرە چۆن دەبێتە هۆی دروستبوونی نەخۆشییەکانی دڵ؟

تەندروستی

23/02/2023     ژمارەی بینراو 649

راچڵەکین –

نەخۆشی شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ پەیوەندیەکی راستەوخۆیان هەیە . لە زۆربەی حاڵەتەکان پاش 10 ساڵ لە نەخۆشی شەکرە  پاشان کێشەکانی دڵ دەست پێ دەکات.

زۆربەی توێژینەوەکانن کۆکن لەسەر ئەوەی  ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە 2 تا 4 هێندە  زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیەکانی دڵ  هەیە، هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە  ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە وتوشی نەخۆشیەکانی دڵ بوون 10تا12 ساڵ کەمتر بژین لە چاو کەسێکی تر.

 نەخۆشی شەکرە چۆن دەبێتە هۆی نەخۆشیەکانی دڵ؟

▪︎ بە تێپەڕبوونی کات، بەرزبوونەوەی شەکری خوێن دەبێتە هۆی تێکچوونی فیسیۆلۆجی خوێنبەرەکانی جەستە.

▪︎ هەروەها ئەو کەسانەی شەکرەی جۆری 2ـیان هەیە تووشی ناچالاکی ئەنسۆلین دەبن ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر تەندروستی دڵ و بۆڕییەکانی خوێن.

▪︎ قەڵەوی - بەتایبەت قەڵەوی ورگ کە چەوری دەوری ریخۆڵەکان زیاتر دەکات ئەگەری تووشبون بە نەخۆشیەکانی دڵ زیاتر دەکات.

▪︎ بەرزی پەستانی خوێن هاوکات لەگەڵ نەخۆشی شەکرە مەترسی تووشبوونت بە نەخۆشییەکانی دڵ زۆر زیاد دەکات.

▪︎ زۆری چەوری دڵ LDL ("چەوری خراپ") لە خوێنتدا دەبێتە هۆی گیرانی و تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکان.

▪︎ هەوکردنی خوێنبەرەکان هۆکارێکی ترن بۆ نەخۆشیەکانی دڵ لە کەسانی تووشبووی نەخۆشی شەکرە

◾️ئەم هۆکارانە تێپەربوونی کات دەبنە هۆی تێکشکاندن و برینداربوونی ناوپۆشی خوێنبەرەکان،  بەرزی رێژەی چەوری خراپ لەو شوێنانە دەبێتە هۆی رەقبوونی خوێنبەرەکان و تەسکبوونەوەی ناوپۆشی خوێنبەرەکان، لە ئەنجامدا خوێن بەباشی ناچێت بۆ دیواری دڵ و دەبێتە هۆی نەخۆشیەکانی دڵ.

● ئەو نەخۆشیانەی دڵ بەهۆی بەرزبوونەوەی شەکرەوە درووست دەبن چین؟

① تەسکبوونەوە و گیرانی خوێنبەرەکانی دڵ کە دەبنە هۆی جەڵتە یان زەبحەی دڵ
② سستی دڵ واتا لە کارکەوتنی ماسولەکەکانی دڵ
③ بەرزی فشاری خوێنی دڵ(( رەق بوون و ئەستور بوون یان گرژبوونی  دیواری دڵ کە دەبنە هۆی گیرانی دەمارەکانی مێشک و جەڵتەی مێشک و گیرانی خوێنبەرەکانی قاچ و گانگرین ))
④مردنی کتوپڕ.

داهات جەمال حەوێزی
پزیشکی پسپۆری هەناوی و شەکرە و دڵ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن