ئەنجومەنی نوێنەران یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان هەموار دەكاتەوە

عێراق

16/03/2023     ژمارەی بینراو 232

راچڵەكین

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لە دانیشتنی داهاتوویدا، دەنگ لەسەر پێشنیازەیاسای هەمواری سێیەمی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان دەدات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران خشتەی بەرنامەی كاری دانیشتنی داهاتووی بڵاوكردەوە، كە رۆژی یەكشەممە 19-3-2023 ئەنجام دەدرێت، یەكێك لە بڕگەكانی دانیشتنەكە، بریتییە لە دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای هەمواركردنەوەی سێیەمی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاو قەزاكانی ساڵی 2018.

پێشتر دووجار یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق، كە ناكۆكی زۆری لەنێوان لایەنەكان لەسەری هەیە، لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە هەمواركرابووەوە، ئەمەش جاری سێیەمە كە هەمواردەكرێتەوەو چاوەڕوان دەكرێت دەستكاری چەند بڕگەو ماددەیەكی یاساكە بكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن