دەربارە
پەیوەندی
ئەرشیف
سەرەتا
هەواڵ
کوردستان
عيراق
جیهان
ئابوری
هەمەڕەنگ
وەرزش
بیروڕا
چاوپێکەوتن
ڕاپۆرت
تەندروستی
مەڵتی میدیا
کەلتوور
ستایل
(کۆشکی باڵندە غەمگینەکان)ی بەختیار عەلی دەکرێتە ئەڵمانی
هەمەڕەنگ
06/05/2024
ژمارەی بینراو 628
راچڵەکین-
یەکێکی دیکە لە رۆمانە بەناوبانگەکانی بەختیار عەلی وەردەگێڕدرێتە سەر زمانی ئەڵمانی و لە هاوینی ئەمساڵ بڵاودەکرێتەوە.
لاپەڕەی فەرمی بەختیار عەلی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، رۆمانی (کۆشکی باڵندە غەمگینەکان) لە وەرگێڕانی راوێژ سەلیم و ئوتە کانتێرا لانگ، لە هاوینی ئەمساڵ و لە رۆژی 18ی ئاب، بە زمانی ئەڵمانی دەکەوێتە بەردەستی خوینەران.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم رۆمانە بە ناونیشانی (خاتوونی باڵندەکان) لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی یۆنیۆنس فێرلاگەوە لە زیورخ بڵاودەبێتەوە.
شایەنی باسە ئەمە شەشەمین کتێبی بەختیار عەلییە کە بە زمانی ئەڵمانی بڵاوبکرێتەوە و پێشتریش چەندین رۆمانی ناوبراو وەرگێڕدراونەتە سەر زمانە جیاوازەکانی جیهان.
رۆمانی (کۆشکی باڵندە غەمگینەکان) یەکێکە لە بەناوبانگترین رۆمانەکانی بەختیار عەلی و نووسەر لە رێگەی چیرۆکێکەوە بەشێک لە سەرگوزەشتەی رووداوەکانی هەشتاکانی سەدەی رابردوو و شەڕی ناوخۆ لە باشووری کوردستان دەگێڕێتەوە.
داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید
داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن
زۆرترین خوێندراو
کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت؟
گۆڕانكاری لەپۆستی ژمارەیەك بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی و دەوروبەری ئەنجامدرا
بەهای ئەمڕۆی دراوەكان بەرامبەر دۆلار
سێ وڵاتی گەورەی جیهان هەڵوێستیان لەدژی ئیسرائیل یەكدەخەن
بەهای ئەمڕۆی دراوەكان بەرامبەر دۆلار لەبازاڕەكاندا
هەمەڕەنگ
قژی ترەمپ هەرا دەنێتەوە
6/9/2026
ترەمپ قسە لەسەر شازادە هاری و هاوسەرەكەشی دەكات
2/9/2026
ماشاو ورچەكەی لە ئۆكراینا قەدەغە كران
21/8/2026
خۆرگیرانی تەواو لە ئاسمانی هەرێمی كوردستان ڕوودەدات؟
9/8/2026
تەندروستی
تەماشاكردنی تەلەڤزیۆن تەندروستی مێشكمان لەناو دەبات
16/8/2026
لە سلێمانی نەشتەرگەرییەكی دەگمەن بۆ ژنێك ئەنجامدرا
5/7/2026
تەندروستی هەرێم ئەم جۆرە قاوەیە قەدەغە دەكات
4/6/2026
ڤایرۆسی هانتا چییە؟ چۆن دەگوازرێتەوە؟
11/5/2026