راچڵەکین-
کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ نزیکەی 30 بەرپرسی باڵای حکومەت دەرکرد، بەهۆی ئەوەی نەیانتوانی ڕێگری لە لافاو و رۆچوونی زەوی بکەن، کە سەرەتای هاوینی ئەمساڵ بووە هۆی گیانلەدەستدانی 4 هەزار کەس و ئاوارەبوونی دەیان هەزار کەس.
کەناڵی " TV Chosun" بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە رووباری یالو لەسەر سنووری چین لافاو دروستبوو، لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەدا، کە کیم جۆنگ ئون لە شەمەندەفەرە تایبەتەکەیدا ئەنجامی دا، بڕیاری لە سێدارەدانەکان بۆ ئەو بەرپرسانە دەرچوو کە بوونە هۆی دروستبوونی ئەو کارەساتە.
کەناڵە تەلەفزیۆنییەکە بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی حکومی کە ناوی نەهێنراوە، بڵاویکردەوە، لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا لەسێدارەدانەکان جێبەجێکراوە.
لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوودا کیم جۆنگ ئون سەردانی ناوچە لافاواوییەکانی کرد و لەگەڵ خەڵکی ئەو ناوچانە قسەی کرد. کیم لەمیانی سەردانەکەدا هۆشداری دابوو کە "سزای توند چاوەڕێی ئەو کەسانە دەکات کە زیانێکی زۆریان گەیاندووە".
لافاو بەدرێژایی سنووری چین و کۆریای باکوور زیاتر لە چوار هەزار بینا و سێ هەزار هێکتار زەوی کشتوکاڵی ژێرئاوکەوتووە، بەتایبەتی لە شارەکانی سینویجو و ئویجو لە پارێزگای پیۆنگانی باکوور.