زانیاری نوێ لەسەر بۆردوومانی ئۆتۆمبێلەکەی سنووری دوکان

کوردستان

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 317

راچڵەکین-

ئۆتۆمبێلێک لە سنووری قەزای دوکان بە درۆن بۆردوومانکرا و سێ کەس تێیدا گیانیان لەدەستدا. قایمقامی قەزاکە زانیاری لەسەر ناسنامەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بڵاوکردەوە.

 

کاتژمێر 1:25ی ئەمڕۆ درۆنێک، لەسەر رێگەی نێوان خەلەکان - دوکان و لە نزیک گوندی مێرگە پاشا، بۆردوومانی ئۆتۆمبێلەکەی کردووە، کە جۆری تۆیۆتا لاندکروزەری بوو.

سیروان سەرحەد، قایمقامی قەزای دووکان رایگەیاند، "ئۆتۆمبێلەکە سێ هاووڵاتی تێدابووە و هەرسێکیان شەهیدبوون، کە ناوی یەکێکیان موزەفەر حسێن خدر عەوڵایە، یەکێکی دیکەشیان کوڕیەتی کە ناوی محەممەدە."

لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن