مان سیتی دەیەوێت ڕێگا لە ڕیال مەدرید بگرێت

وەرزش

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 164

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا پشتڕاستیکردەوە کە نوێکردنەوەی گرێبەستی ڕۆدری ئەستێرەی ناوەڕاستی یانەی مانچستەر سیتی لە ئێستادا لە یاریگای ئیتیحاد لە پێشینەی کارەکانیدایە.

زۆرجار ناوی ڕۆدری بە گواستنەوەی بۆ یانەی ڕیال مەدرید دەبەسترێتەوە، ئەمەش ئیدارەی مانچستەر سیتی ناڕەحەت دەکات، کە دەیەوێت کۆتایی بەم دەنگۆیە بهێنێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، ئیدارەی یانەی مانچستەر سیتی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی گرێبەستێکی نوێ پێشکەش بە ڕۆدری بکات، تاوەکو هاوینی 2029، هەروەها مووچەکەی بەرزبکاتەوە بۆ ئەوەی ببێتە یەکێک لەو یاریزانانەی کە بەرزترین مووچەی هەبێت.

گرێبەستی ئێستای ڕۆدری لە هاوینی 2027 کۆتایی دەبێت، ئەمەش لەکاتێکدایە کە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن یانەی ڕیال مەدرید بە نیازە ئۆفەرێک پێشکەش بکات بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا ڕۆدری بباتە ڕیزەکانییەوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆدری هاوینی داهاتوو بڕیار دەدات، ئایا گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر سیتی نوێ دەکاتەوە یان ڕۆیشتن بۆ یانەی ڕیال مەدرید.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن