پۆگبا ناوی بەم دوو یانەیەوە بەستراوەتەوە

وەرزش

09/05/2020     ژمارەی بینراو 400



پۆڵ پۆگبای فەڕەنسی و یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی، ناوی بە دوو یانەوە بەستراوەتەوەو هاوکات ئاماژەکانیش بۆ ئەوە دەچن چوونی بۆ ریاڵ مەدرید ئەستەم بێت.

ماڵپەڕی سۆکەر لینکی ئیتاڵی ئاشکرایکردوە بڵاویکردووەتەوە کەوا مینۆ رایۆلای بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانی ناوبراو، بێ هیوا بووە لە کارگێڕیی ریاڵ مەدرید شاهانەکان لە بەرانبەر گرنگینەدانیان بە ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ پۆگبا.

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندووە رایۆلا گفتوگۆکانی لەگەڵ هەردوو یانەى یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و پاریس سانجێرمانی فەرەنسی دەستپێکردووە بەمەبەستی گواستنەوەى پۆگبا بۆ  یەکێک لەو دوو یانەیە.

ئەمەش لە کاتێکدایە گرێبەستەکەی پۆگبا لەگەڵ مان یو لە هاوینی 2021 کۆتایی دێت و هەروەها پێشبینی دەکرێت نرخی گواستنەوەى پۆگبا لە بازاڕەکاندا بگاتە 80 ملیۆن یۆرۆ لە کاتێکدا بە زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ لە یوڤییەوە روویکردەوە مان یو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن