جگه‌ر
ڕاچڵه‌كین-
جگه‌ر گه‌وره‌ترین ئه‌ندامی جه‌سته‌یه له دوای پێست، ئه‌ركی به‌رهه‌مهێنانی میتاپۆلیسیۆم و دژه ژه‌هراویبوون و دروستكردنی زۆرێك له‌خۆراكه پێویسته‌كانی جه‌سته‌یه، ئه‌و به‌شه‌ی جه‌سته نزیكه‌ی ١١٠٠ گرامه‌و ده‌كه‌وێته به‌شی سه‌ره‌وه‌ی لای راستی گه‌ده، رۆڵی یه‌كلاییكه‌ره‌وه له‌ژیانی ئێمه‌دا ده‌بینێت و به‌بێ ئه‌و یاخود كێشه‌یه‌ك تێیدا، ژیان زۆر سه‌خت و دژوار ده‌بێت یان هه‌ر نابێت، له‌م بابه‌ته‌دا به‌و خۆراكانه ئاشنا ده‌بیت كه زیان به جگه‌رت ده‌گه‌یه‌نن.
1-گۆشتی سوور:
له‌گه‌ڵ سوده زۆره‌كه‌ی به‌ڵام گۆشتی سوور بڕێكی زۆر له چه‌وری تیادایه و زۆر خواردنی واده‌كات جگه‌ر چه‌وری له‌ناودا كۆببێته‌وه و ده‌توانیت بۆ ئه‌وه‌ی له‌شت پرۆتینی ده‌ست بكه‌وێت گۆشتی سپی و ماسی بخۆیت.
2-خواردنی سوره‌وكراو:
به‌هۆی بوونی بڕێكی زۆر له ڕۆن له‌ناویدا خواردنه سوره‌وكراوه‌كان زیان به جگه‌ر ده‌گه‌یه‌نن و ده‌بنه هۆی ئاوسانی جگه‌ر، ده‌توانیت زه‌یتی گوێزی هندی بۆ سوركردنه‌وه‌ی خواردن له فڕندا به‌كاربهێنیت بۆ ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له ڕۆن به‌كارنه‌هێنیت.
3-خواردنی سوێر:
ئاشكرایه خوێی زۆر هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێنه و هاوكات جگه‌ر شی ده‌كاته‌وه و ئاو و ژه‌هر له له‌شدا كۆده‌كاته‌وه.
4-خواردنه شیرینه‌كان:
فركتۆز جۆرێكی شه‌كره و له‌ناو ئه‌و خۆراكانه‌دا هه‌یه كه كاربۆهیدراتین، بۆ جگه‌ر تێكشكاندنی شیرینی ئاسان نیه، پزیشكه‌كان ڕێنمووی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن خواردنی شیرینی كه‌مبكه‌نه‌وه.
ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی بۆ جگه‌ر به‌سوودن بریتین لة" چای سه‌وز و قاوه و ته‌واوی ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین سی وه‌ك" لیمۆ و شلیك و بیبه‌ر و كه‌له‌رم " و ته‌واوی ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڕیشاڵ.