مارادۆنا
ڕاچڵه‌كین-
تۆڕی نێتفلێكس زنجیره‌یه‌ك درامای ته‌له‌فیزۆنی نمایش ده‌كات كه تیایدا ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی " دییگۆ مارادۆنا" ده‌رده‌كه‌وێت .
ئه‌م زنجیره درامایه له 21 ی ئه‌م مانگه به‌ناوی" بۆیرتا7" پێشكه‌ش ده‌كرێت كه له ده‌رهێنانی "ئه‌دریان كایتانۆ " یه و تیایدا باس له ژیانی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی "كارلۆس تیفیز" ده‌كات.
وشه‌كانی مارادۆنا له‌م زنجیره‌یه هاوشێوه‌ی ئه‌و وشانه‌یه كه له یاریگای "لابۆمیۆنیرا" له ساڵی 2001 له‌باره‌ی كۆتای هێنان به‌ژیانی وه‌رزشی خۆی وتویه‌تی.
شایه‌نی باسه مارادۆنا یه‌كێك بووه له ئه‌ستێره دیاره‌كانی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی له ماوه‌ی ساڵانی 1977 بۆ 1994 و چه‌ندینجار جامی جیهانی بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناوه، دوای وازهێنانی له یاریكردن مارادۆنا وه‌ك ڕاهێنه‌ری ئه‌رجه‌نتین كاری كردوه به‌ڵام نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێت.