تەرمی گەنجێك دوای 10 رۆژ لە خنكانی دەدۆزرێتەوە

کوردستان

29/05/2020     ژمارەی بینراو 340

راچڵەكین

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی قەزای سۆران، تەرمی گەنجێك دەدۆزنەوە، كە 10 رۆژ لەمەوبەر لە روبارێكی ناوچەی بارزانی خنكابوو.

عەمیدی مافپەروەر عیماد رێكانی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆرانن بە میدیاكانی نزیك لە پارتی راگەیاندووە، ئەو گەنجە تەمەن 20 ساڵانەی كە لە رۆژی 19/5/2020 لە رووباری چامە لە دەڤەری بارزان لەكاتی مەلەكردن خنكا، تەرمەكەی دۆزرایەوە.

وتیشی:" گەنجە خنكاوەكە ناوی (گۆنال كەیفی عادل بەگ)ە و خەڵكی ناوچەكەیە، دوای دۆزینەوەی تەرمەكەی، رەوانەی پزیشكی دادی سۆران كراو دوای توێكاری و رێوشوێنی یاسایی، رادەستی كەسوكاری دەكرێتەوە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن