شه‌قامه‌كانی تۆكیۆ
ڕاچڵهكین-
هیچكات ئه‌وه‌ت به‌بیردا هاتووه دونیا له چاوی شۆفێری ئۆتۆمبێلی كرێدا چۆنه؟ له ژاپۆن پیاوێك كه خاوه‌نی ئۆتۆمبێلی كرێیه كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی شه‌قامه‌كانی هه‌ردوو شاری تۆكیۆ و یۆكۆهامای تۆماركردوه له میانی چاوه‌ڕوانكردنی ترافك لایت و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ده‌یانه‌وێت ئۆتۆمبێلی كرێ بگرن بۆ ئه‌وه‌ی بیانگه‌یه‌نێت به شوێنی مه‌به‌ست.
ئه‌م شۆفێره ژاپۆنیه ناوی" ئاسو ئانوموتو" ه و ته‌مه‌نی 43 ساڵه و خاوه‌نی ئۆتۆمبێلی كرێیه هه‌وڵیداوه به‌شێوه‌یه‌كی دۆكیۆمێنتاری چه‌ند دیمه‌نێك له شه‌قامه‌كانی ژاپۆن تۆمار بكات كاتێك له‌ناو ئۆتۆمبێلهكهیدایه، ئه‌و كاته‌ی ڕه‌نگی تراقیك لایته‌كان ده‌گۆڕێن و ئه‌و كاته‌ش كه چاوه‌ڕوانی كه‌سێكی دیكه‌یه ببێته سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی.
ئه‌م كارانه‌ی ئانوموتو له مۆزه‌خانه‌ی تۆكیۆ بۆ وێنه‌ی فۆتۆگرافی نمایشكراوه و به ته‌نهاش پێشانگای تایبه‌تی بۆ وێنه‌كانی كردۆته‌وه له تۆكیۆ به‌ناوی "Gallery Kan"