كۆمەڵی ئیسلامی دەنگ بە كابینەكەی عەللاوی دەدات

عێراق

19/02/2020     ژمارەی بینراو 264

ئەحمەدی حاجی رەشید

راچڵەكین

فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە ئەنجومەنی نوێنەران، بڕیاریدا دەنگ بە كابینەی نوێی حكومەتی عێراق بەسەرۆكایەتی محەمەد عەللاوی بدات.

ماڵپەڕی ئەخبارییە، لەسەر زاری ئەحمەد حاجی رەشید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڵاویكردووەتەوە، هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر كابینەی نوێی حكومەت یەكلاییكردووەتەوەو لە دانیشتنی نائاسایی پەرلەمان ئامادە دەبن و دەنگیش بە حكومەت دەدەن.

ئەم لێدوانەی ئەحمەدی حاجی رەشید لەكاتێكدایە سەلیم شوشكەیی ئەندامی فراكیسۆنی كۆمەڵ، لەگەڵ وەفدی هاوبەشی لایەنە كوردستانییەكان، بەشدارە لە دیدارو كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ لایەنەكانی سوننەو شیعە بەمەبەستی یەكلاییكردنەوەی پشكی كورد لە كابینەكەی محەمەد عەللاوی. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن