بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌ن درێژ بیت به‌یانیان ئه‌م كاته له خه‌و هه‌سته
ڕاچڵه‌كین-
توێژینه‌وه نوێكان به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به‌ڵگه‌ی نوێ سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی ته‌مه‌ن درێژی ڕوون بكه‌نه‌وه.
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له گۆڤاری Chronobiology International بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تیایدا 433268 كه‌س به‌شداریان كردوه كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 38- 73 ساڵدا بوه و ماوه‌ی 6 ساڵ و نیو چاودێری ژیانیان كراوه بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری مردنیان دیاری بكرێت.
به له‌به‌رچاو گرتنی ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز و كێشانی جگه‌ره و كێشی له‌ش و كاتی نوستن و چه‌ندین بابه‌تی دیكه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌نجامدراوه و ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌موو ڕۆژێك له یه‌ك كاتدا خه‌به‌ریان ده‌بێته‌وه ئه‌وه ته‌مه‌نیان درێژتره به به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی هه‌ر ڕۆژه و له كاتێكدا له خه‌و هه‌ڵده‌ستن.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌وانه زۆر خه‌به‌ریان ده‌بێته‌وه ئه‌وه %30 مه‌ترسی توشبونیان هه‌یه به شه‌كره و ئه‌گه‌ری توشبونیان به نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه %23 زۆرتر ده‌بێت و ئه‌گه‌ری توشبونیان به نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه %22 زیاتر ده‌بێت.
پسپۆڕان هۆشداری له به‌كارهێنانی مۆبایل ده‌ده‌ن پێش نوستن و به باشی ده‌زانن هه‌موو كه‌سێك شه‌وانه 6- 9 كاتژمێر بخه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ته‌ندروستیه‌كی باش بێت.