راچڵەكین –
بەر لە دەستپێكردنی یاریی پێش كۆتایی پاڵەوانێتی جامی جیهانیی، كە بڕیارە رۆژی چوارشەممە هەڵبژاردەی فەڕەنسا رووبەڕووی هەڵبژاردی مەغریب ببێتەوە، كەریم بنزیما، یەكێك لەئەستێرەكانی ئەو هەڵبژاردەیە پەیامێك ئاراستەی یاریزانانی هەڵبژاردە دەكات.
كەریم بنزیما، لە پەیامەكەیدا كە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویكردووەتەوە، هانی یاریزانانی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی دەدات بۆ بەدەستهێنانی جامی پاڵەوانییەتیەكە.
لە پەیامەكەدا هاتووە: "دەی هاوڕێیان خەریكە دەگەینە ئامانج، تەنیا پێویستمان بە دوو یاری دیكە هەیە، هەموومان پشتیوانتانین".
بنزیما لەگەڵ پەیامەكەدا وێنەیەكی هەڵبژاردەی فەڕەنساشی بڵاوكردووەتەوە.