لەبارەی چەپلەرەوە.. ئەوەی زانیوتە یا نەتزانیوە

سالار مەحمود


13/08/2023

‏‎ئەوانەی دەستی چەپ بەكاردێنن بۆ جوڵەی سەرەكی و خواردن و نوسین لە جیاتی دەستی راست، دە لەسەدی ۱٠٪ كۆی مرۆڤایەتی پێكدێنن.
‏‎
بەڵام زیاتر لە سەدا پەنجای ٥٠٪ كەسایەتییە داهێنەرو سیاسی و بیلەمەتەكانی دونیا لە چەپلەرەكانن.

‏‎رۆژی ۸/۱۳ لەجیهاندا بە رۆژی چەپەوانە، یا چەپلەر دیاریكراوە.

تەنانەت لایكی فەیس بوكیش لەسەر ستایڵی دەستی راست كراوە. بەم بۆنەیەوە پەیام و پێشنیار دەنێرم بۆ كۆمپانیای فەیسبووك ئۆپشنی لایكی دەستە چەپش زیاد بكەن.

‏‎لەسەردەمە كۆنەكاندا جەپەوانەكان بە رێژەیەك نەفرەت لێكراو بوون، چونكە پێیان وابووە شەیتان چەپلەر بووە.

‏‎لەسەدەی هەژدەدا وەك كەمئەندام لێیان روانراوە.

‏‎زۆرترین توانای فێربوون و داهێنان و بەهرە لە چەپلەرەكاندا هەیە.

‏‎ زۆرترین مەیلی سیاسەتكردنیان هەیە.
‏‎
زۆرترین تووڕەیی شاراوەیان هەیە.

زۆرترین شارەزایی گوتاردانیان هەیە.

زۆرترین هەستیاریان هەیەو بە رووداوەكان كاریگەر دەبن.

توانای نیشانەشكێنیان زیاترە.

بەشێك لەو كەسە ناودارانەی كە چەپلەرن ( باراك ئۆباما، تۆم كروز، بیڵ كلنتۆن، فلادیمیر پوتن، چەرچڵ، روناڵد ریغان، جۆرج بووشی باوك، ناپلیۆن، هتلر، میسی، مێسی، مارادۆنا، ئەنشتاین، نیوتن، ئەنجیلا جولی، مۆزارت، داڤنشی، غاندی، تۆم كروز، عومەری كوڕی خەتاب، بیتهۆڤن، پیكاسۆ، مایكل ئەنجیلۆ، ئۆپرا، كاسترۆ، بیلیە، ئەرستۆ،فۆرد،، بێڵ غیتس،  رافایل نادال).

دەستەواژەی (چەپەكان) لەسیاسەتكردندا دەگەڕێتەوە بۆ ۱۷۹٠ كاتێك سۆسیالیستەكان لەپەرلەمانی فەرەنسا لەلای دەستەچەپی سەرۆكی  پەرلەمانەوە دادەنیشتن وەك نەیاری گروپە دەستەبژێرە تەقلیدییەكان.

هەرە زۆربەی خەت جوانەكان ئەوانەن كە بەدەستی چەپ دەنووسن.

زۆرتر چەپلەرەكان دەتوانن بۆ نوسین دەستی راستیش بەكاربێنن، بەڵام راستەكان كەمتر.

ئالەتی مۆسیقا بەتایبەتی ژێدەرەكانی وەك عودو ساز بۆ دەستی راست سازێنراون.

تەمەنی چەپلەرەكان بە موعەدەلی سێ ساڵ كەمترە لە راستتەكان، چەپلەری بە ویراسی نییە.

لەوەرزشدا بە تایبەتی لە تۆپی پێ و تێنسدا توانای مانۆڕو جوان یاریكردنیان زیاترە .
‏‎
مێشكی مرۆڤ لەسەردا لە دوو بەشی جیاكراوەی وەك تۆپ وایە، بەشی چەپ كاریگەریی و زاڵی بەسەر بەشەكەی تردا هەیە، لە رووی زانستیەوە بەشێكی زۆری زیرەكیان بۆ ئەمە دەگەڕێننەوە.
‏‎
من خۆشم چەپلەرم لە زانكۆ تووشی گرفت ئەبووم چونكە كورسیەكان بە دیزاینی دەستی راست دروستكرابوون.لەساڵی ۱۹۷٦ەوە رۆژی ٨/١٣ دانراوەو بە رۆژی جیهانی چەپلەرەكان، پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەوانەی دەستی چەپ بەكاردێنن زۆرتر دەكەم.