ئایا سۆفیا یان سانتا سۆفیا

چۆمان تەقێدین


15/07/2020

ئایا سۆفیا یان سانتا سۆفیا ناوێکی کلێسا‌ یان کاته‌درائیه‌‌ێکی دێرینی ڕۆمانییە و دواتر کلێسا‌ یان کاته‌درائیه‌‌ێکی بێزنتییەکان بووە ، و هەروەها ناوی مزگەوتێکی سەردەمی دەوڵەتی عوسمانییەکانە ، کە ئایاسۆفیا یان سانتا سۆفیا دەکەوێتە مەیدانی سوڵتان ئەحمەد لە شارۆچکە (قەزا) ی فاتح لە بەشی ئەوروپا لە شاری ئەیستانبوڵی ئێستە کە ئەو کاتە بە ناوی شاری کۆستەنتینە  پایتەختی ئیمپراتۆریای یەکگرتووی ڕۆما (خۆرهەڵات و خۆرئاوای ئیمپراتۆریای یەکگرتووی ڕۆما)ی دێرین و هەروەها بە ناوی شاری ئەیستانبوڵی ئێستە پایتەختی دەوڵەتی عوسمانییەکان بووە.
مێژووی دروست کردنی ئایا سۆفیا یان سانتا سۆفیا
یەکەم/ کلێسای یەکەم
لە ساڵی (360ز) لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتی ئیمپراتۆر کۆنستانیتوسی دووەم (361_337ز) ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای یەکگرتووی ڕۆما (خۆرهەڵات و خۆرئاوای ئیمپراتۆریای یەکگرتووی ڕۆما) ، لە شوێنی ئێستەی ئایا سۆفیا یان سانتا سۆفیا دەست کرا بە دروست کردنی کلێسایەک بە ناوی کلێسای گەورە و دروستکردنەکەی چەند ساڵێکی خایاند و نزیک بوو لە کۆشکی شاهانەی ئیمپراتۆریای یەکگرتووی ڕۆما ، و واتا لە سەدەمی دەسەڵاتداریەتی هەر دوو ئیمپراتۆری  ئیمپراتۆریای یەکگرتووی ڕۆما (خۆرهەڵات و خۆرئاوای ئیمپراتۆریای یەکگرتووی ڕۆما) بە ناوەکانی ئیمپراتۆر جۆڤیان (364_363ز) و ئیمپراتۆر ڤالینتینیانی یەکەم (375_364ز) و دواتر وەکو کاته‌درائیه‌‌ێکی دینی مەسیحی (کریستان) لە لایەن ئیماندارانی دینی مەسیحی (کریستان) بەکار هێنرا.
دووەم/ کلێسای دووەم
لە پاش ئەوەی لە ساڵی (395ز) ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای یەکگرتووی ڕۆما (خۆرهەڵات و خۆرئاوای ئیمپراتۆریای یەکگرتووی ڕۆما) دابەش بوو بۆ ئیمپراتۆریای خۆرئاوای ڕۆما و ئیمپراتۆریای خۆرهەڵاتی ڕۆما (ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان) ، و هەروەها لە پاش ئەوەی کێشە کەوتە نێوان جان کریسوستۆر ئەسقفی کۆستەنتینە (ئەیستانبوڵی ئێستە) پایتەختی ئیمپراتۆریای خۆرهەڵاتی ڕۆما (ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان) و شاژنە ئایلیا ئەودۆکیا هاوژینی ئیمپراتۆر ئارکادیوس (408_395ز) ئیمپراتۆری  ئیمپراتۆریای خۆرهەڵاتی ڕۆما (ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان) ، و هەروەها ئاژاوەیەک شاری کۆستەنتینە (ئەیستانبوڵی ئێستە) پایتەختی ئیمپراتۆریای خۆرهەڵاتی ڕۆما (ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان) ، کە لە یەو ئاژاوەیەدا کلێسای گەورە سوتێنرا و دواتر ڕووخا و ئەوە بوو لە سەر فەرمانی ئیمپراتۆر ثیۆدۆسیوسی دووەم (450_408ز) ئیمپراتۆری  ئیمپراتۆریای خۆرهەڵاتی ڕۆما (ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان) دەست کرا بە دروست کردنی کلێسای دووەم لە هەمان شوێن ، ئەوە بوو لە ڕێکەوتی (10_10/ئۆکتۆبەر_415) کلێسایەکە کرایەوە و وەکو جاران بووە شوێنی پەرستنی ئیماندارانی دینی مەسیحی (کریستان).
لە کلێسای دووەم دا ئەندازیارێکی بیناسازی بە ناوی باسیلیکۆ روفینۆس چەند گۆڕانکارێکی کرد ، و بەڵام لە ڕێکەوتی (1_1/کانوونی دووەم_532) لە نێوان دانیشتوانی شاری کۆستەنتینە (ئەیستانبوڵی ئێستە) پایتەختی ئیمپراتۆریای خۆرهەڵاتی ڕۆما (ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان) شەڕ و ئاژاوە دروست  بوو ، کە بەو هۆیەوە کلێسای دووەم زیانێکی گەورەی بەرکەوت ، ئەوە بوو هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان ناچار بوون هەندێ لە یاخی بوان دەستگیر بکەن و بیانخەنە زیندان ، بەوەش توانرا جارێکی تر ئارام بۆ پایتەخت بگرێتەوە ، بەڵام لایەنگیرانی هەر دوو بەرەی ناکۆک هێرشیان کردە سەر زیندان بۆ ئازاد کردنی ئاژاوەگێڕان ، ئەوەش لە کاتێکدا بوو کە ئیمپراتۆر جوستینیانی یەکەم (565_527ز) ئیمپراتۆری  ئیمپراتۆریای خۆرهەڵاتی ڕۆما (ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان) و هاوژینەکەی بە ناوی شاژنە ثیۆدۆرا سەرکردایەتی سوپایان دەکرد لە جەنگی دژ بە ئیمپراتۆریەتی ساسانییەکانی کوردان ، و هەروەها هەر دوو ژەنەڕاڵ پیلیساریۆس و ژەنەڕاڵ مۆندوس بە سەرکردایەتی هێزێکی سوپای ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان توانیان بەڕەنگاری یاخی بووان بوونەوە و سەرکەوتوو بوون لەو کارە کە توانرا نزیکەیی (30.000) کەس بکۆژن و هەر دوو سەرکردەی یاخی بووانیش کە ناویان هیپاتیۆس و پامپیۆس بوو لە ناو کۆژراوان دا بوون ، و دواتر ئارامی و ئاسایش گەڕایەوە بۆ پایتەخت.
سێیەم/ کلێسای سێیەم (ئایا سۆفیا یان سانتا سۆفیا)
پاش ئەوەی کلێسای دووەم بە تەواوی ڕووخا ، ئەوە بوو لە پاش چەندێکی کەم لە ڕووخاندنی کلێسای دووەم ، لە ڕێکەوتی (23_2/شوبات_532) لە سەر فەرمانی کە ئیمپراتۆر جوستینیانی یەکەم (565_527ز) ئیمپراتۆری  ئیمپراتۆریای خۆرهەڵاتی ڕۆما (ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان) دەست کرا بە دروستکردنی بە سەرپەرشتی فیزیازانی بە ناوبانگ ئیزیدۆر س میاتۆس و زانای بیرکاری ئانتیمۆس ترالسی بەڵام ساڵێک دواتر کۆچی دوایی کرد ، کە هەر دوو زاناکە خەڵکی وڵاتی گریک (یۆنان) بوون ، ئەوە بوو پڕۆژەی دروستکردنە ماوەی (5) ساڵی خایاند واتا تا ساڵی (537ز) نزیکەیی (10) هەزار کرێکار کاریان تێدا کردووە درێژی بینایەكە نزیکەیی (100) مەتر وپانێكەی نزیکەیی (69.5) مەتر و بەرزێكەی نزیکەیی (55.6) مەتر و تیرەی بیناكەش نزیکەیی (32) مەتر دەبێت ، و هەروەها لەو ساڵە واتا لە ساڵی (537ز) ەوە بە دواوە بووە گەورەترین ناوەندی دینی مەسیحی (کریستان) لە ناوخۆیی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان ، ئەم كڵیسایە یان ئەم کاته‌درائیەیە بووە نیشانەی هێزی دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتی بێزنتییەکان و مەراسیمەی دانانی ئیمپراتۆرەكانی تێدا ئەنجام دراوە و  بووە بارەگای سەرەکی بتریركی کۆستەنتینیەكان دەناسرا.
کلێسا‌ یان کاته‌درائیەی ئایا سۆفیا یان سانتا سۆفیا لە نێوان ساڵانی (1054_537ز) ناوەندی کاته‌درائیەی مەسیحی (کریستان) ی بێزنتییەکان بووە و لە نێوان ساڵانی (1204_1054ز) ناوەندی کاته‌درائیەی کلێسەی ئۆرثۆذکسی گریک (یۆنان) بووە ، و هەروەها پاش ئەوەی خاچ پەرستان لە ساڵی (1204ز) شاری کۆستەنتینە (ئەیستانبوڵی ئێستە) داگیر دەكەن ، ئەوە بوو  تابلۆ هونەری و شوێنەوارەیە گران بەهاكانی تاڵان دەكرێت ، و بە گوێرەی هەندێك لە سەرچاوە مێژووییەكان دەوترێت  ئەو پارچە كوتاڵەی كە وەكو كفن بۆ حەزرەتی عیسا (مەسیح) بەكارهێنراوە و کە بە كفنی (تورینو) ناسراوە لەو كلێیسایە دزراوە ،و لە نێوان ساڵانی (1261_1204ز) بووە ناوەندی  کاته‌درائیەی کلێسەی کاثولیکی ڕۆم بووە ، و لە نێوان ساڵانی (1453_1261ز) بووە ناوەندی  کاته‌درائیەی کلێسەی ئۆرثۆذکسی ڕۆم. 
 ئایا سۆفیا یان سانتا سۆفیا کە زۆر جار هاجیا سۆفیای پێ دەڵێن کە بە زمانی گریک (یۆنان) ی مانای ژیری و زانیاری یان کلێسای گەورە دەگەێنێت ، بەڵام هەندێ سەرچاوەی مێژوویی دەڵێن گوایە هاوژینی یەکێک لە ئیمپراتۆرەکانی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان ناوی شاژنە سۆفیا بووە و زۆری خۆش ویستووە و کاتێ لە جەنگ بووە و نامەی بۆ نووسیووە و بە ئایا سۆفیا ناوی هێناوە واتا سۆفیای خۆشەویست ، بۆیە دواتر ناوی کلێسایەکە دەبێتە ئایا سۆفیا.
داگیر کردنی شاری کۆستەنتینە (ئەیستانبوڵی ئێستە)
لە پاش ئەوەی سوپای دەوڵەتی عوسمانییەکان بە سەرکردایەتی سوڵتان مەحمەدی دووەم (1444_1446ز) (1451_1481ز) سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانیەکان کە ژمارەیان نزیکەیی (300) هەزار سەرباز دەبوو گەمارۆی شاری کۆستەنتینە (ئەیستانبوڵی ئێستە) ی پایتەختی ئیمپراتۆریای خۆرهەڵاتی ڕۆما (ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان) دەدەن و سوپا هاوبەشەکانی  ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان و هەر دوو کۆماری جەنەوای ئیتاڵی و کۆماری ڤێنیسیای ئیتاڵی بە سەرکردایەتی ئیمپتراتۆر کۆستەنتنی یازدەهەم (1448_1453ز) دواهەمین ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان ، کە ژمارەیان (40) هەزار سەرباز دەبوو ، کە ئەوە بوو لە ڕێکەوتی (29_5/ئایار_1453) شاری کۆستەنتینەی پایتەخت داگیرکرا لە لایەن سوپای دەوڵەتی  عوسمانییەکان و کۆمەڵکۆژکردنی نزیکەیی (50) هەزار هاووڵاتی سیڤیلی ئەو شارە ، بەمەش ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان کۆتایی پێهات و بووە بەشێک لە مێژوو ، و کلێسا‌ یان کاته‌درائیەی ئایا سۆفیا یان سانتا سۆفیا لە لایەن سوپای دەوڵەتی عوسمانییەکان دەستی بە سەردا گیرا ، و هەروەها شاری کۆستەنتینەی پایتەختی ئیمپراتۆریای خۆرهەڵاتی ڕۆما (ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان) ناوەکەی گۆڕا بۆ ئەیستانبوڵ و کرا بە پایتەختی دەوڵەتی عوسمانییەکان و هەروەها کلێسا‌ یان کاته‌درائیەی ئایا سۆفیا یان سانتا سۆفیا کرایە مزگەوت واتا لە ساڵی (1453ز) ەوە تا ساڵی (1931ز) و لەو ساڵەدا بە فەرمانی مەستەفا کەمال (ئەتا تورک) (1938_1923ز) سەرۆک کۆماری تورکیا داخرا تا ساڵی (1935ز) و لەو ساڵەوە تا ساڵی (2020ز) کرایە مۆزەخانە  و بەڵام دووبارە کرایەوە بە مزگەوت.
ئایا سۆفیا یان سانتا سۆفیا  جارێکی تر کرایەوە مزگەوت
ئایا سۆفیا یان سانتا سۆفیا تەمەنی نزیکەیی (1483) ساڵ دەبێت کە لەو ماوەیەدا ، نزیکەیی (916) ساڵ کلێسا‌ یان کاته‌درائیەی مەسیحی (کریستان) بووە و نزیکەیی (478) ساڵ مزگەوت بووە و  (4) ساڵیش داخراوە و نزیکەیی (85) ساڵیش مۆزەخانە بووە ، و لە ئێستەدا کرایەوە بە مزگەوت ، و ئەوەش پاش ئەوە دێت ، کە لە ڕێکەوتی (31_5/ئایار_2014) ڕێکخراوی کۆمەڵەی لاوانی ئەنادۆڵۆ لە ناو حەوشەی ئایا سۆفیا یان سانتا سۆفیا نوێژی بە کۆمەڵیان کرد و دواتر نزیکەیی (15) ملیۆن واژۆیان کۆ کردووە بۆ دووبارە کردنەوەی ئایا سۆفیا یان سانتا سۆفیا بە مزگەوت و دادگایی باڵای تورکیا لە سەر ئەو کۆبوونەوەیی دادگایی ئەنجام داوە و تا لە ڕێکەوتی (10_7/یولیو_2020) دادگایی باڵای تورکیا بڕیاری دا ئایا سۆفیا یان سانتا سۆفیا لە مۆزەخانەوە بکرێتەوە بە مزگەوت و ڕەجب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا (2014_تائێسته‌) بەو بڕیارە خۆشحاڵی خۆی دەربری و بەڵام لە سەر ئاستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نیگەرانی لێکەوتووە و وڵاتی گریک (یۆنان) و پاپای ڤاتیکان و فیدراسیۆنی ڕووسیای فیدڕاڵ و فەرەنسا دژایەتی خۆیان بەو بڕیارە ڕاگەیاند.

سەرچاوەکان
_1یاسین سابر ساڵح: ئینسایکلۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.
2_کۆمه‌ڵێ نووسه‌ر: عوسمانییه‌کان (له ‌عوسمانی کوڕی ئۆرتغله‌وه‌ بۆ سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م)-وه‌: سه‌لام عه‌بدولکه‌ریم- سلێمانی2007ز.
_3پ . د. جڤری برۆن: پوختەی مێژووی ئەوروپا- وە: نیهاد جەلال حبیب اللە-سلێمانی2009ز.
_4جیمز ئا . کۆریك: ئیمپراتۆرییەتی بیزەنتی -وە: رەسووڵ سوڵتانی-هەولێر.
_5د . عەبدوڵیەمیر محمەمەد ئەمین و محمەمەد توفیق حوسێن: شارستانیەتی ئەوروپا لە سەدەکانی ناوەڕاستدا-وە: مەستەفا سەعید عەلی-سلێمانی2011ز.
_6بێهنام محەممەد پەنا: نهێنیەکانی شارستانیەتی رۆمای کۆن-وە: رەحمان ئەمیری-هەولێر2011ز.
_7محمود شاکر: مێژووی شارستانیەتەکان/ بەرگی یەکەم-وە: مووسا محمەمەد عەبدوالڕەحمان و نیهاد جەلال حبیب اللە-سلێمانی2011ز.
8_بێرنارد لویس: ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست-وه‌: عه‌بدوڵڵا ڕه‌سولی-هه‌ولێر2014ز.
9_د . مه‌یمونه‌ هه‌مزه‌ مه‌نسوور: مێژووی ده‌وڵه‌تی عوسمانی-وه‌: هۆگر ڕه‌حمان قادر-هه‌ولێر2014ز. 
10_ویل دورانت: مێژووی شارستانییەت/ بەرگی شەشەم - وە: عەبدوڵڵا ڕەسووڵی_سلێمانی 2014ز.
11_ویل دورانت: مێژووی شارستانییەت/ بەرگی حەوتەم - وە: عەبدوڵڵا ڕەسووڵی_سلێمانی 2014ز.
12_ویل دورانت: مێژووی شارستانییەت/ بەرگی هەشتەم -وە: عەبدوڵڵا ڕەسووڵی_سلێمانی 2014ز.
13_ ویل دورانت: مێژووی شارستانییەت/بەرگی نۆیەم - وە: عەبدوڵڵا ڕەسووڵی_سلێمانی 2014ز.
14_ ویل دورانت: مێژووی شارستانییەت/ بەرگی دەیەم- وە: عەبدوڵڵا ڕەسووڵی_سلێمانی 2014ز.
15_ ویل دورانت:مێژووی شارستانییەت/بەرگی پانزدەم - وە: عەبدوڵڵا ڕەسووڵی_سلێمانی 2014ز.
16_د . موفید زەیدی: ئینسایکلۆپیدیای مێژووی ئیسلام/ سەردەمی عوسمانییەکان-وە: بەختیار عەزیز ئەحمەد-سلێمانی2015ز.
17_د. محەمەد تەقوش: عوسمانییەکان/ لە دامەزراندنی دەوڵەتەوە تا کودەتا بە سەر خەلافەتەدا-وە: نەریمان خۆشناو و مەستەفا سەید مینە-هەولێر2015ز.
18_رۆناڵد . ر . ڕودلی: شارستانیەتی رۆمانی-وە: هلال صابر_سلێمانی2016ز.
19_کارڵ برۆکلمان: مێژووی گەلانی موسڵمان-وە: عومەر عەلی غەفوور-تاران2017ز.