بۆ ئاسانی هه‌رسی گه‌ده‌ت ئه‌م خۆراكه بخۆ
ڕاچڵه‌كین-
دكتۆره یلینا سمیرنۆڤا پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه و ڕیخۆڵه كوێره گرنگی خواردنی په‌تاته‌ی فرێش و زیاد كردنی بۆ سیستمی خۆراكی ڕوون ده‌كاته‌وه چونكه په‌تاته هه‌رسی خۆراكه‌كان له‌ناو گه‌ده‌دا ئاسانتر ده‌كات.
ئه‌م پسپۆڕه‌ی خۆراك ده‌ڵێت" نه‌خۆشه‌كان به‌رده‌وام پرسیاری ئه‌وه‌م لێده‌كه‌ن ده‌توانن په‌تاته بخۆن یان نا و منیش ده‌ڵێم ده‌توانن به‌ڵام نه‌ك به‌و ڕاده‌یه‌ی چوار بۆ پێنج جار له ڕۆژێكدا بیخۆن چونكه كالۆری زۆری تایدایه و به‌گشتی په‌تاته پێكهاته‌یه‌كی خۆراكی زۆر به‌سووده.
دكتۆره یلینا ده‌شڵێت" په‌تاته هه‌ریه‌ك له پێكهاته‌كانی فلۆر و مه‌گنسیۆم و سۆدیۆم و ئاسن و زینك به له‌ش ده‌به‌خشێت و بڕێكی زۆر ڤیتامین سی تیادایه و ڕیشاڵی زۆری تیادایه كه هه‌رسی گه‌ده ئاسان ده‌كات و ده‌وڵه‌مه‌نده به پۆتاسیۆم كه بۆ دڵ پێویسته"
باشتر وایه ئه‌و جۆره په‌تایه نه‌خورێك كه سه‌وزه چونكه ئه‌مه مانای وایه ژه‌هری سۆلانینی تیادایه و باشترین ڕێگه‌ش بۆ ئاماده‌كردنی په‌تاته خواردنیه‌تی به پیشاوی و به توێكڵه‌كه‌یه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ش سوودی لێ وه‌ربگرێت.