هونه‌رمه‌ندێكی ناودار به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی خۆی و كچه‌كه‌ی ڕه‌خنه‌ی لێ‌گیرا
ڕاچڵه‌كین-
هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری "ئه‌حمه‌د زاهیر" دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی خۆی و له‌یلای كچی له مه‌له‌وانگه بووه جێگه‌ی باس و ڕه‌خنه‌ی زۆری ئاڕاسته‌كرا .
سه‌باره‌ت به‌وقسانه‌ی له‌سه‌ر وێنه‌ی خۆی و كچه‌كه‌ی كراوه ئه‌حمه‌د توڕه‌ی خۆی ده‌ربڕیوه و باس له‌وه ده‌كات توشی سه‌رسوڕمان بووه و له وێنه‌كه‌دا ته‌نها قۆڵی كچه‌كه‌ی ده‌ركه‌وتووه و هیچكات ڕێگه نادات كچه‌كه‌ی به جلوبه‌رگی مه‌له‌وه ده‌ربكه‌وێت.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌شڵێت" ئه‌و كچه‌كه‌ی خۆی له باوه‌ش گرتووه كه به‌شێكه له خۆی و هه‌موو ده‌زانن خێزانه‌كه‌ی ئه‌و زۆر به پارێزكاری ده‌ژی و وێنه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 3 ساڵ پێش ئێستا و ئه‌و كاته‌ش كچه‌كه‌م ته‌مه‌نی 15 ساڵ بووه و ئه‌وانه‌ی قسه‌ی نه‌شیاو ده‌كه‌ن ته‌نها كه‌سانێكی دواكه‌وتوون"