توشبووانی كۆرۆنا كه‌ی‌ ده‌توانن كۆتای به‌ كه‌ره‌نتینه‌ بهێنن له‌ ماڵه‌كانیان؟

تەندروستی

30/07/2020     ژمارەی بینراو 639

توشبووانی كۆرۆنا كه‌ی‌ ده‌توانن كۆتای به‌ كه‌ره‌نتینه‌ بهێنن له‌ ماڵه‌كانیان؟


ڕاچڵه‌كین-


بەگوێرەی دواترین ڕێنمایی ئەمریكی ( ناوەندی كۆنتڕۆلكردنی نەخۆشی و خۆپاراستنCDC ) به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ چه‌ند ڕێنماییه‌ك توشبووان به‌ كۆرۆنا كه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ خۆیان كه‌ره‌نتین كردوه‌ ئه‌و كاته‌ی‌ ئه‌م مه‌رجانه‌یان تیادا بێت ئه‌وه‌ ده‌توانن كۆتای به‌ كه‌ره‌نتینه‌ی‌ ماڵه‌وه‌ بهێنن و دكتۆر سواره‌ پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناوی مه‌رجه‌كانی له‌م بابه‌ته‌دا ڕونكردۆته‌وه‌.

1- .ئەگەر نەخۆشەكە بەشێوەی سووك و مامناوەند تووشی كۆڕۆنا بووبێت و ئەم سێ مەرجەی خوارەوەی تیابێت ئەتوانی تێكەڵاوی خێزانەكەی بێتەوە.
-بەلایەنی كەمەوە ١٠ڕۆژ تێپەڕێبێت بەسەر دەسپێكی نیشانەكانی
- بەلایەنی كەمەوە٢٤ كاتژمێر تێپەڕیبێت و تای نەبێت بەبێ بەكارھێنانی دەرمان بۆ تا دابەزیین وەكو پاراستۆل و ناپرۆكسین
- نیشانەكانی تریشی باشبووبن وەكو كۆكە و تەنگەنەفەسی

ئەگەر نەخۆشیەكەی بە سەختی گرتبێت ده‌ەتوانێت تێكەڵاو بێت ئەگەر
-بەلایەنی كەمەوە ٢٠ ڕۆژ تێپەڕبێت بەسەر دەسپێكی نیشانەكانی
-لەگەڵ مەرجی دووەم و سێ یەم تیابێت بەڕاوێژ لەگەڵ دكتۆری سەرپەرشتیارەكەت

-ئەگەر بەس بەپشكنین كۆڕۆنای ھەبێت و ھیچ نیشانێكی نەبێت ئەوە دوای ١٠ ڕۆژ كۆتایی بەكەرەنتینەی ماڵ بھێنێت

- پشكنینی كۆڕۆنا لەڕێگای سوابی لووت Rt-PCR تەنھا بۆ كەسانێك بەكاردێت كە بەرگری لەشیان زۆر لاوازە وەكو نەخۆشانی شێرپەنجە و نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە... تا بزانرێت كەی تێكەڵاو ببنەوە چونكە ڵەم كەسانە بۆی ھەیە درەنگتر چاكببنەوە.
- فەحسی خوێن بەكارناییێت بۆ ئەوەی بڕیاری چاكبونەوەی لێ بدرێت تەنھا ئەگەر پێویستی كرد سوابی لووتەكە ئەبێ دوو ڕۆژ بەدواییەك نێگەتیڤ بێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن