راچڵەکین-
ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە جیهاندا ١٨ ملیۆن کەسی تێپەڕاند.
ماڵپه‌ڕی Worldometer كه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه بڵاوی کردەوە، ژماره‌ی تووشبووان بۆ ١٨ ملیۆن و ٢٣ هه‌زار و ٦١٤ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا تا ئێستا چوار ملیۆن و ٧٦٤ هه‌زار و ٣١٨ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆمار كراوه.
به‌دوای ئه‌مریكاشدا به تۆماركردنی دوو ملیۆن و ٧٠٨ هه‌زار و ٨٧٦ حاڵه‌ت به‌ڕازیل له ریزی دووه‌م و به تۆماركردنی یه‌ك ملیۆن و ٧٥١ هه‌زار و ٩١٩ حاڵه‌تیش هیندستان له ریزی سێیه‌مدا دێ، له زۆری ژماره‌ی حاڵه‌ته تۆمار كراوه‌كان.
ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌یش كه له سه‌رووی ٢٠٠ هه‌زار حاڵه‌تیان تیادا تۆمار كراوه به‌م جۆره‌ن: رووسیا ٨٤٥ هه‌زار و ٤٤٣، كۆماری ئه‌فریقای باشوور ٥٠٣ هه‌زار و ٢٩٠، مه‌كسیك ٤٣٤ هه‌زار و ١٩٣، پێرو ٤٢٢ هه‌زار و ١٨٣، چیلی ٣٥٧ هه‌زار و ٦٥٨، ئیسپانیا ٣٣٥ هه‌زار و ٦٠٢، ئێران ٣٠٦ هه‌زار و ٧٥٢، كۆڵۆمبیا ٣٠٦ هه‌زار و ١٨١، به‌ریتانیا ٣٠٣ هه‌زار و ٩٥٢، پاكستان، ٢٧٩ هه‌زار و ١٤٦، سعوودیه ٢٧٧ هه‌زار و ٤٧٨، ئیتاڵیا ٢٤٧ هه‌زار و ٨٣٢، به‌نگلادش ٢٣٩ هه‌زار و ٨٦٠،
تاكوو ئێستا له سه‌رتاسه‌ری جیهان ٦٨٨ هه‌زار و ٩٤٩ كه‌س به‌هۆی ئه‌م په‌تایه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه. ١١ ملیۆن و ٣٣٢ هه‌زار و ٨٠ تووشبوو چاك بوونه‌ته‌وه و شه‌ش ملیۆن و دوو هه‌زار و ٥٨٥ تووشبووش چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.