راچڵەکین-
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە گونده‌کانی جه‌مبوور ١ و جه‌مبوور ٢ له مقاطعەی هه‌فته‌غار و قولی ته‌په، بەڵێنیان پێدرا عەرەبە هاوردەکان ئەو ناوچانە چۆڵبکەن.
جەمال شکور، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە:"به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی عه‌ره‌به هاورده‌کان و ده‌رکردنیان له سنووره‌که لە گەڵ مەریوان نارد ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران گه‌یشتنه گونده‌کانی جه‌مبوور ١ و جه‌مبوور ٢ له مقاطعەی هه‌فته‌غار و قولی ته‌په، هێزه ئه‌منییه‌کانی ناوچه‌که به‌ڵێنیانیان پێداین ا هه‌ر ئێستا ناوچه‌که له عه‌ره‌به هاورده‌کان چۆڵ بکرێت تاکو ئه‌و کاته‌ی کێشه‌که به یاسا چاره‌سه‌ر ده‌کرێت".
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ژمارەیەک عەرەبی هاوردە چوونەتە گوندێکی سنووری داقوق و خورماتوو بە هۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان جووتیارانی کورد لە ناوچەکە و عەرەبە هاوردەکان دروستبووە.