له‌م ته‌مه‌نه‌وه‌ پشكنین بۆ چاوی منداڵه‌كه‌ت بكه‌

تەندروستی

12/08/2020     ژمارەی بینراو 517

له‌م ته‌مه‌نه‌وه‌ پشكنین بۆ چاوی منداڵه‌كه‌ت بكه‌

ڕاچڵه‌كین-

هه‌ندێكجار دیاریكردنی گرفت و كێشه‌ی‌ چاو له‌ ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه‌ زۆر هاوكار ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنی پێش ئه‌وه‌ی‌ كار له‌كار بترازێت، دكتۆره‌ كانی سه‌باره‌ت به‌كاتی پێویست بۆ پشكنینی چاوی منداڵ له‌م بابه‌ته‌دا ڕونكردنه‌وه‌ی‌ پێویست ده‌دات.

-ئەگەر هیچ کێشەیەکی چاوی نەبوو:
پێویستە لە ٦ مانگی پشکنینی تەواوی چاوی بۆ بکرێت ،پاشان ٣ ساڵی پاشان لە ٥ بۆ ٦ ساڵی .پاشان ساڵی جارێک پشکنینی چاوی بۆ بکرێت چونکە مناڵ لەگەڵ گەورەبونیدا گۆڕانکاری بەسەر چاویدا دێت.

-ئەگەر کێشەی چاوی هەبوو:
لە هەر تەمەنێکدا بێت پێویستە بە زووترین کات پشکنینی بۆ بکرێت،چونکە هەندێ حاڵەت دەبێتە هۆی تەمەڵی چاو وە کاریگەری هەمیشەی دەبێت .وە ئەگەر مناڵەکە تەمەنی زۆر بچوک بوو نابێت چاوەڕێ بکرێت بۆ ئەوەی گەورەتر بێت بۆ ئەوەی پشکنینی بۆ بکرێت چونکە مناڵ کاتێک لە دایک دەبێت ئاستی بینینی زۆر کەمە تەنها چەند سانتیمەترێک لە دوری چاوی دەبینێت،لە ٢ بۆ ٣ مانگی سەرەتای تەمەنی ئاستی بینینی زۆر بە خێرای گەشە دەکات و باش دەبێت،بۆیە گرنگە ئەگەر کێشەیەکی چاوی هەبێت زوو چارەسەر بکرێت بۆ ئەوەی کارنەکاتە سەر ئەم گەشە کردنە ،کە گاریگەری هەمیشەی دەبێت لە سەر بینین .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن