هۆکاره‌ بۆ مردنی گەنجانی تووشبووی کۆرۆنا

تەندروستی

12/08/2020     ژمارەی بینراو 973

هۆکاره‌ بۆ مردنی گەنجانی تووشبووی کۆرۆنا


ڕاچڵه‌كین-

وەک پزیشکێک کە لە نزیکەوە ئاگاداری بارودۆخی نەخۆشەکانی تووشبوو بە ڤایرەسی کۆڕۆنا و نەخۆشیی کۆڤید_١٩م، زۆربەی ئەو حاڵەتانەی کە بەداخەوە بوونەتە ھۆی مردن بە تایبەت لە گەنجەکان، تا ڕاددەیەکی زۆر پەیوەندی بەوە ھەیە کە کەسی تووشبوو درەنگ چووەتە لای پزیشک یان درەنگ لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و لە سەرەتاوە نکۆڵێ لە نەخۆشییەکە کردووە و بە بێ گەڕانەوە بۆ پزیشکی پسپۆڕ و ڕاوێژکار، لە خۆیەوە چاره‌سه‌ری بەکارھێناوە و تا گەیشتۆتە قۆناغێکی مەترسییداری نەخۆشییەکەو بەداخەوە کار لەکار ترازاوە و نەتواندراوە ھیچی بۆ بکرێت.

بۆیە ھەرکاتێ زانیت حاڵەتەکەت قورسە بەتایبەت ئەگەر ھەناسەتەنگیی و سنگ ئێشەی تووند و تێکچوونی بیر و ھزر و شین بوونەوەی پەنجە و لێوەکانت لەگەڵ بوو، یان تایەکی زۆر کە بە دەرمان دانەبەزێت، یان ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی شەست ساڵە، ئەوانەی قەڵەون و نەخۆشیی درێژخایەنی وەک دڵ و شەکرە و نەخۆشیی سیی و ھەناسە و سست بوونی گورچیلە و شێرپەنجەیان ھەیە، پێویستە بە زووتریین کات سەردانی نەخۆشخانە یان پزیشکی پسپۆڕ بکەن بۆ یٔەوەی لە مەترسیی بەدووربن.

د.زانا دزەیی
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن