ئینتەر میلان گەیشتە كۆتایی یۆروپالیگ

وەرزش

18/08/2020     ژمارەی بینراو 311

راچڵەكین-

یانەی ئینتەر میلان-ی ئیتاڵی رووبەڕووی یانەی شاختار دۆنێتسك-ی ئۆكراینیی بووەوە و یاریەكە بە ئەنجامی ٠-٥ لە بەرژەوەندی ئینتەر میلان كۆتایی هات.

هەردوو یانەی ئینتەر میلان و یانەی شاختار دۆنێتسك لە نیوەی پێش كۆتایی یۆرۆپالیگدا رووبەڕووی یەكبوونەوە.

لە خولەكی ١٩ی یارییەكەدا، یاریزان لاوتارو مارتینێز گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی ئینتەر میلان تۆمار كرد، نیوەی یەكەمی یارییەكە بە ئەنجامی ١-٠ كۆتایی هات.

لە نیوەی دووەم و لە خولەكی ٦٤دا، یاریزان دانیلۆ دامبرۆزیۆ گۆڵی دووەمی بۆ یانەی ئینتەرمیلان تۆمار كرد.

لە خولەكی ٧٤دا، یاریزان مارتینێز گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەكەی تۆمار كرد.

هەروەها یاریزان رۆمیلو لوكاكو لە خولەكەكانی ٧٨ و ٨٤دا، گۆڵی چوارەم و پێنجەمی بۆ هەمان یانە تۆمار كرد و یاریەكە بە ئەنجامی ٥-٠ لە بەرژەوەندی یانەی ئینتەر میلان كۆتایی هات.

بەم شێوەیە یانەی میلان سەركەوت بۆ كۆتایی یۆروپا لیگ و بووە ركابەری یانەی سێڤیلیا-ی ئیسپانی.

بەم ئەنجامە یانەی ئینتەرمیلان بووە یەكەم یانەی ئیتالی لەماوەی 20 ساڵی رابردوو دەگاتە فایناڵی یۆرۆپالیگ و یۆفا كەپ، لەدوای 10 ساڵیش گەیشتەوە بە یاریی كۆتایی خولێكی ئەوروپی، یاریی كۆتایی یۆرۆپالیگیش لە رۆژی هەینی داهاتوو لە نێوان ئینتەرمیلان و سێڤییا دەكرێت لە كاژێر 22:00.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن