ڤیدیۆ: پێكه‌نینه درۆینه‌كه‌ی میلانیا بۆ ئیڤانكا بۆته باسی گه‌رمی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
ڕاچڵه‌كین-
كۆبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی حیزبی كۆماری ڕۆژی پێنج شه‌ممه 27 ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه چوو و هه‌موان دڵنییاندابه تره‌مپ كه وه‌ك كاندیدی حیزبه‌كه بۆ جاری دووه‌م به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكات كه به‌م نزیكانه به‌ڕێوه ده‌چێت.
له‌میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئیڤانكا تره‌مپ له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی باوكی‌دا قسه‌ی كرد به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی ئیڤانكا به به‌رده‌م میلانیا و تره‌مپ تێپه‌ڕ ده‌بێت میلانیا پێكه‌نینێكی درۆینه له‌سه‌ر ڕوخساری ده‌رده‌كه‌وێت و دواتر ڕوخساری ته‌واو ده‌گۆڕێت و ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی میلانیا ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه بابه‌تی گه‌رمی تۆڕ و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه و قسه و باسی جیاوازی له‌باره‌وه كراوه.