له‌داخی مێشێك ماڵه‌كه‌ی خۆی وێران‌كرد
ڕاچڵه‌كین-
پیاوێك له فه‌ڕه‌نسا به‌شێك له ماڵه‌كه‌ی ته‌قاندنه‌وه له‌كاتێكدا ویستی ئه‌وه‌ی هه‌بووه مێشێك له ماڵه‌كه‌ی بكاته ده‌ره‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی Sud-Ouest بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتوه پیاوێكی ته‌مه‌ن 80 ساڵ له‌كاتی خواردنی نانی ئێواره‌دا مێشێك بێزاری كردوه و بۆ ئه‌وه‌ش مێروكوژێكی كاره‌بای به‌كارهێناوه كه بۆ له‌ناوبردنی مێروو به‌كارده‌هێندرێت و له‌و كاته‌دا لێچوونی غاز هه‌بووه له ماڵه‌كه‌ی كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی دوردونی له باشوری ڕۆژئاوای فه‌ڕه‌نسا.
به‌كارهێنانی ئه‌م مێروكوژه كاره‌باییه له‌كاتی لێچوونی غاز له ماڵه‌كه‌ی بۆته هۆی وێران بوونی چێشتخانه‌ی ماڵه‌كه‌ی و به‌شێك له سه‌قفی خانوه‌كه‌ی و خۆشی ده‌ستی سوتاوه و به شێوه‌یه‌كی سه‌یر له مردن ڕزگاری بووه.
له‌دوای ئه‌م ڕوداوه‌ش چاره‌نوسی مێشه‌كه دیار نییه چی به‌سه‌ر هاتوه له‌و كاته‌وه‌ی خانوی ئه‌م پیوه وێران بووه له‌ناو خێمه‌دا ده‌ژی و خێزانه‌كه‌ی سه‌رقاڵی چاككردنه‌وه‌ی خانوه‌كه‌ن.