ڤیدیۆ: كارداشیان ڕاستیه‌كی له‌باره‌ی خۆیه‌وه ئاشكرا كرد
ڕاچڵه‌كین-
خانمه ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌فیزۆنی ئه‌مه‌ریكی" كیم كارداشیان" له‌ڕێی ڤیدیۆیه‌كه‌وه كۆتای به‌و قسه‌و باسانه هێنا كه چه‌ندین ساڵه له‌لایه‌ن هه‌واداره‌كانیه‌وه دوباره ده‌كرێته‌وه و په‌یوه‌ندی به ئه‌ندامێكی جه‌ستیه‌وه هه‌یه.
كارداشیان به ڤیدیۆیه‌ك به هه‌وارده‌كانی ده‌ڵێت كه په‌نجه‌كانی پێی 6 دانه نییه و 5 دانه‌یه هاوشێوه‌ی كه‌سێكی ئاسایی و به‌رز بوونه‌وه‌ی ئێسكی په‌نجه‌كانی پێی وایكردوه وه‌ك 6 په‌نجه ده‌ربكه‌وێت.
هاوكات چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستادا كارداشیان باسی له‌وه كرد كه پرۆگرامه خێزانیه‌كه‌یان له ساڵی نوێ‌دا ده‌وه‌ستێت و ئه‌مه‌ی ئێستا پێشكه‌ش ده‌كرێت كۆتا وه‌رزه، كیم نایشارێته‌وه هۆكاری به‌ناوبانگ بوونی خێزانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م پرۆگرامه خێزانیه‌ی كه ماوه‌ی 14 ساڵه پێشكه‌شی ده‌كه‌ن .