به‌وێنه.. كچێك سوكایه‌تی به قورئان و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌كات
ڕاچڵه‌كین-
كچێكی گه‌نجی سعودی به‌ناوی " ئه‌مه‌ل الاسمری" له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له‌تویته‌ر و به تویتێك سوكایه‌تی به قورئان و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام كردوه و سعودیه‌كان داوا ده‌كه‌ن لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
ئه‌مه‌ل له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك دژی داخستنی دوكان و ماركێته‌كانه له‌كاتی نوێژكردن چونكه ماوه‌ی 4 كاتژمێر خه‌ڵك كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت ڕۆژانه و له‌سه‌ر ئه‌م پۆسته زۆرینه باسیان له‌وه كردوه كه له قورئان و سونه‌تدا ڕێگری كراوه له كڕین و فرۆشتن له‌كاتی نوێژكردندا و ئه‌وه‌ی كێشه‌ی هه‌یه تۆیت"
له وه‌ڵامی ئه‌م كۆمێنته ئه‌مه‌ل نوسیویه‌تی" كێ پێی وتیت من باوه‌ڕم به قورئانه‌كه‌ی تۆ هه‌یه كه داوای كوشتن و فره‌ژنی و لێدانی ئافره‌ت ده‌كات.
ئه‌م كۆمێنته‌ی ئه‌مه‌ل وایكرد كه زۆرینه دژ به خۆی بوه‌ستێنێته‌وه و داوای ئه‌وه‌ش ده‌كرێت لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت چونكه سوكایه‌تی به ئاینی ئیسلام كردوه.