حکومەت لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆدەبێتەوە

کوردستان

16/09/2020     ژمارەی بینراو 265

راچڵەکین-

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات.

جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16 ئه‌یلوولی 2020، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی به‌ رێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانس به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

وتەبێژی حکومەتی هەریمی کوردستان ناوەرۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، له‌ (39)یه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ تاوتوێ ده‌كرێن:
- خستنه‌ڕووی پوخته‌ی رێره‌وی به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ بوودجه‌ و وزه‌.
- خستنه‌ڕووی پوخته‌ی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020 عێراقی فیدراڵ.
- خستنه‌ڕووی بابه‌تی دارشتنی بنه‌ما ستراتیژییه‌كانی گشتیی بوودجه‌ی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵه‌كانی 2021-2023.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن