راگەیاندراوێك لە مەكتەبی سیاسی یەكێتییەوە

کوردستان

16/09/2020     ژمارەی بینراو 2770

راچڵەكین - 

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا ئیدانەی تاوانی كوشتنی خێزانە كوردەكەی بەغدا دەكات و داواش لە دەزگا پەیوەندیدارەكانی عێراق دەكات  تاوانباران دەستگیر بكەن و رووبەرووی دادگایان بكەنەوە.

لە راگەیاندراوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا هاتووە،" بەداخ و نیگەرانییەكی زۆرەوە، هەواڵی تاوانی بەناهەق كوشتنی تێكڕای ئەندامانی خێزانێكی كوردی نیشتەجێی شاری بەغدادمان پێگەیشت، كە پێكهاتبوون لە باوك و دایك و كچەكەیان.

مەكتەبی سیاسی یەكێتی راشیگەیاندووە، لەكاتێكدا هاوخەمی خۆمان بۆ كەسوكارو خێزانی شەهیدكراوەكان دەردەبڕین، ئیدانەی ئەم تاوانە قێزەون و دڕندانە دەكەین، داوا لە حكومەتی عیراقی فیدراڵ و دامودەزگا پەیوەندیدارەكان دەكەین، هەوڵەكانیان چڕتر بكەنەوەو تاوانباران دەستگیر بكەن و رووبەرووی دادگایان بكەنەوەو دوا ئەنجامی لێكۆڵینەوەش  لەسەر ئەو تاوانە بۆ ڕای گشتی عیراق ئاشكرا بكەن. 

 

درەنگانێكی شەوی رابردوو لە ناوچەی مەنسوری شاری بەغدا، خێزانێكی كورد لە دایك و باوك و كچێك پێكهاتوون، لە نێو ماڵەكەی خۆیاندا لەلایەن گروپێكی نەناسراوەوە كوژران.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن