ڤیدیۆ: دوو منداڵ به‌شێوه‌یه‌كی نامۆ له مردن ڕزگاریان بوو
ڕاچڵه‌كین-
دوو منداڵ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نامۆ له ڕووداوێك ڕزگاریان بوو و كۆتای به ژیانیان نه‌هات، ئه‌م ڕووداوه له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا ڕویداوه و ڤیدیۆكه له گۆڤاری " ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاوكراوه‌ته‌وه.
دیمه‌نه‌كه له‌ڕێی كامێرای چاودێری تۆماركراوه له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی پارێزگای "غازی عنتاب" ، شۆفێری ئۆتۆمبێلێكی ڕه‌نگ سپی كۆنتڕۆڵی خۆی له ده‌ست ده‌دات و خۆی ده‌كێشێت به كۆگایه‌كدا و ته‌نها چه‌ند سانتیمه‌ترێك دوور ده‌وه‌ستێت له دوو منداڵ یه‌كێكیان له‌ناو عه‌ره‌بانه‌كه‌یدایه و ئه‌وی دیكه‌یان له ترسی مه‌رگ هاوار ده‌كات و ڕاده‌كات.
ڕاپۆرته‌كان ئاشكرایان كردوه به‌هۆی ئه‌م ڕوداوه‌وه سێ كه‌س بریندار بوون و زوو گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه بۆ تیماركردنی برینه‌كانیان.