وەزارەتی دارایی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کوردستان

19/09/2020     ژمارەی بینراو 2731

راچڵەکین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشکرا دەبێ، بە مەبەستی نەهێشتنی  قۆرخکاری و هەلی وەک یەک بۆ هەموان و زیادکردنی داهاتی گشتی.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لەسەر راسپاردەی وەزیری دارایی و ئابوری لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشکرا دەبێت، بۆ ئەوەی هەمووان بتوانن بەشدار بن".

لە راگەیەندراوەکەدا وەزارەتی دارایی و ئابوری ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ ئەو مەبەستە گروپێکی ئەلیکترۆنی کارا کراوە کە سەرجەم بانکە ئەهلیەکان و کۆمپانیاکان و نوسینگەکان کە مۆڵەتی فەرمیان هەیە بۆ گۆرینەوەی دراو، دەتوانن بەژداربن لەو پرۆسەی کڕینی ئاشکرایەدا بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار، ئەمەش لە پێناو نەهێشتنی قۆرخکاری و هەلی وەک یەک بۆ هەموان و زیادکردنی داهاتی گشتی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن