نرخی زێڕ بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزی

ئابوری

22/09/2020     ژمارەی بینراو 3112

راچڵەكین-

ئەمڕۆ سێشەممە 22-9-2020 نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا بە هەزار و 903 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت، لە کاتێکدا دوێنێ دووشەممە بە هەزار و 952  دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

هاوكات، نرخی زێڕ لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیە مامەڵەی پێوەكراوە:

مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18بە 283 هەزار دینارە، لە کاتێکدا دوێنێ دووشەممە بە 288 هەزار دینار مامەڵەی پێوە کرا.

مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 330 هەزار دینارە، لە کاتێکدا دوێنێ دووشەممە بە 346 هەزار دینار مامەڵەی پێوە کرا.

مسقاڵێك زێڕی عەیارە 24 بە 380 هەزار دینارە، لە کاتێکدا دوێنێ دووشەممە بە 384 هەزار دینار مامەڵەی پێوە کرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن