6 ڕێنمایی بۆ پاراستنی ئاستی بینایی چاوەکان

تەندروستی

24/09/2020     ژمارەی بینراو 228

6 ڕێنمایی بۆ پاراستنی ئاستی بینایی چاوەکان


ڕاچڵه‌كین-

ڕەنگە کەسانێک لە باوانەوە بینایی چاوەکانیان لاواز بێت، یاخود بەهۆی زۆر بەکارهێنانی شاشەوە هێواش هێواش چاوەکانیان بەرەو کز بوون دەڕوات، بەڵام گرنگە ڕۆژانە هەندێک ڕێنمایی تەندروست جێبەجێ بکەیت بۆ ئەوەی ئاستی بینایی چاوەکانت بەهێز بێت و نەکەوێتە ژێر کاریگەرییە سلبییەکان و دكتۆر دێرێ پزیشكی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری و نه‌خۆشییه‌كانی چاو له‌م بابه‌ته‌دا باسیده‌كات.

1- باشترە هەموو سێ کاتژمێر جارێک چاوەکانت دابخەیت تا پشوو بدات، بێگومان ئەگەر شاشە بەکاربهێنیت پێویستە لەنێوانی 20-30 خولەک جارێک چاوەکانت پشوو پێبدەیت، چاویلکەش بەکاربهێنیت هەتا ئەگەر چاوەکانیشت کز نەبن.

2- پێویستە بڕێکی زیاتر لەو میوانە بخۆیت کە ڤیتامین ئەی تێدایە، وەک گێزەر و بروکلی. 

3-ئەگەر چاویلکەت هەیە، ڕۆژانە هەوڵبدە بەبێ چاویلکە سەرنجی کەلوپەلەکانی چواردەورت بدەیت بۆ ماوەی چەند خولەکێک تا ڕاهێنانی بکات. 

4-هەوڵبدە بۆ دەرەوە واتە بەردەم تیشکی خۆر یان بەفر چاویلکە بەکاربهێنیت، تا زیانی پێنەگات. 

5- پێش نوستن هەوڵبدە لە شاشەکان دووربکەویتەوە تا چاوەکانت پشوو بدات، یان کەم بخەویت. 

6- قەڵەمێک بەدەستتەوە بگرە و سەرنج بخەرە سەر نووکی قەڵەمەکە، پاشان قەڵەمەکە لە خۆت دوور بخەرەوە و دواتر نزیکی بکەرەوە بەرەو رووی چاوت بۆ ماوەی چەند خولەکێک، ئەم تەکنیکە رۆژانە چەند جارێک دووبارەبکەرەوە بۆ بەهێزکردنی ماسوولکەکانی چاوت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن