هۆكار و نیشانهكانی پهككهوتنی گورچیلهكان
ڕاچڵهكین-
پەکكەوتنی گورچیلە بریتیە لە لەدەستدانی توانای گورچیلەكان لـە پـاككردنەوە یـا پاڵاوتنی خـوێن لە پاشەڕۆ و ماددە زیادەكان، لەکاتی پەككەوتنی فـرمـانی گورچیلەکان رێژەیی مـاددەی یۆریا و کریاتینین (Urea & Creatinine) لە خوێندا بەرزدەبێتەوە. گرنگترین هۆیەكانی پەككەوتنی گورچیلە بریتین لەم نیشانانه كه دكتۆر ئهحمهد پسپۆری نەشتەرگەری گورچیلە و میزەرۆ لهم بابهتهدا باسی دهكات.
1- نەخۆشی فرەكیسی گورچیلە كەلە منداڵاندا بەدی دەكرێ.
2- بەكارهێنانی هەندێك دەرمان بۆ ماوەیەكی دوورو درێژ.
3- بەرزبوونەوەی كۆنتڕۆڵنەكراوی پەستانی خوێن.
4- هەوكردنی درێژخایەنی گورچیلە و ڕێڕەوی میز.
5- گیرانی رێڕەوی میز لەبەر هەر نەخۆشییەك.
6- نەخۆشی شەكرە.
چـەند نیشانەیەكی تایبەت بەتێكچونی فرمانەكانی گـورچیلە هەن بۆ نمونە (بێ هێزی گشتی ،هێلنج و رشانەوە ، ئاوسانی قاچەكان وگۆڕان لە رەنگی پێست و لە بڕی میزكردندا).
دوایی دۆزینەوە و چـارەسەركردنی هـۆکارەکانی پـەککەوتنی گورچیلە چارەسەرەکان دەستپێ دەکـات بەدانانی گورچیلەی دەستكرد یان دەزگای پاڵاوتنی خوێن، هــەروەها گواستەوەی گورچیلە یان چاندنی گورچیلە دوا هەنگاوی چـارەسەركردنی پەككەوتنی گورچیلە دادەنرێت.