ڤیدیۆ: دۆزینه‌وه‌ی جرجێكی گه‌وره
ڕاچڵه‌كین-
تیمێكی خاوێنكردنه‌وه له پایته‌ختی مه‌كسیك جرجێكی گه‌وره‌یان دۆزیه‌وه به قه‌باره‌ی ئۆتۆمبێلێكی بچووك له‌ناو سیستمی ئاوه‌ڕۆ له شاره‌كه و دواتر ده‌ركه‌وت ئه‌وه ته‌نها ته‌نێكه و بۆ ترساندن له ئاهه‌نگه‌كانی "هالوین" به‌كارهێندراوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی " زه سه‌ن" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كارمه‌نده‌كانی تیمێكی خاوێنكردنه‌وه جرجێكیان دۆزیوه‌ته‌وه به قه‌باره‌ی 22 ته‌ن له پاشماوه‌ی پاشه‌ڕۆ له شاری "مه‌كسیكۆ سیتی" و دواتر ده‌ركه‌وتووه ئه‌وه جرجێكی ڕاسته‌قینه نییه و ته‌نها په‌یكه‌رێكی گه‌وره‌ی جرجه و بۆ ترساندن له ئاهه‌نگی هالوین به‌كارهێندراوه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه زۆر كه‌س واتێگه‌یشتوون جرجه‌كه ڕاسته‌قینه‌یه و بینیویانه ترساون و ڕایانكردوه و ڤیدیۆیی ئه‌م جرجه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بینه‌رێكی زۆری هه‌بووه و داواكاری له‌سه‌ر بووه بۆ ئاهه‌نگی هالوین ی داهاتوو به‌كاربهێندرێته‌وه.