ڕاچڵهكین-
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی حكومه‌تی ڤێتنام ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی 345 هه‌زار كۆندۆمی به‌كارهاتووی ئاشكرا كرد كه دوباره خاوێن كراونه‌ته‌وه و بۆ فرۆشتن ئاماده‌كراون.
چه‌ند دیمه‌نێكی ڤیدیۆیی كه له‌ڕێی كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فیزۆنی ڤێتنامه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا ده‌ركه‌وتوه ده‌یان كیسی گه‌وره كه پڕكراوه له كۆندۆمی به‌كارهاتوو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له ناوچه‌ی "بینیه دۆنج" ی باشووری ڤێتنام.
هاوكات گۆڤاری Tuoi Tre له زاری بازرگانی كۆندۆمه به‌كارهاتوه‌كان باسی له‌وه كردوه كه كۆندۆمهكانی له كه‌سێكی نادیاره‌وه به ده‌ست گه‌یشتووه و ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه‌له‌گه‌ڵ هه‌مان بازرگان دهستگركراوه ئاشكرای كردوه كۆندۆمهكان له‌ناو ئاودا كوڵێندراون و دواتر وشك كراونه‌ته‌وه و دواتر خراونه‌ته ناو ئه‌ندامێكی نێرینه‌ی ته‌خته‌وه و پاشان خراوه‌ته‌وه ناو قتوو بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك تازه و به‌كارنه‌هاتوو بفرۆشرێت.