به‌هۆی كۆرۆناوه سێ به‌شی به‌ریتانیه‌كان نا‌وێرن سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن
ڕاچڵه‌كین-
بلاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا وایكردوه به‌ریتیانیه‌كان ئه‌وه‌نده بترسن به‌ڕادده‌یه‌ك سێ به‌شیان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن كاتێك توشی نه‌خۆشی ده‌بن.
له‌كۆی ئه‌و سه‌رژمێریه‌ی ئه‌نجامدراوه 6 له‌كۆی 10 هاوڵاتی به‌ریتانی ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه نه‌شته‌رگه‌ری بكه‌ن ئه‌م زستانه له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك خۆیان یان یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی خێزانه‌كه‌یان نه‌خۆش بكه‌وێت.
بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا وایكردوه هاوڵاتیان بۆ خۆپاراستن په‌نا ببه‌نه به‌ر سیستمی دووركه‌وتنه‌وه له یه‌كتر و به‌كارهێنانی ده‌مامك له شوێنه گشتیه‌كان و ته‌نانه‌ت له چه‌ندین وڵات له ئێستادا هێشتا هاوڵاتیان كه‌ره‌نتینن بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه كه‌مبكرێته‌وه به‌ڵام ئه‌مه بۆته هۆی مردنی 75 هه‌زار هاوڵاتی كه نه‌شته‌رگه‌ری وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ییان دواكه‌وتووه یان نه‌خۆش نه‌یتوانیوه بچێته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن.