توێژینه‌وه‌یه‌ك هۆشداری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌دات له ژوره داخراوه‌كاندا
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه قسه‌كردن ئه‌گه‌ری هه‌یه دڵۆپه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ژورێكدا له كه‌سێك بۆ یه‌كێكی دیكه بگوازێته‌وه.
زاناكان له زانكۆی" برینستۆن" ی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرایان كردوه ئه‌و كاته‌ی كه‌سێكی توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا قسه ده‌كات له ژورێكی داخراودا هه‌وای ژوره‌كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆ ماوه‌ی چه‌ند مه‌ترێك ڤایرۆسه‌كه بگوازێته‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه له هه‌مان ژوردا.
قسه‌كردنی كه‌سێكی توشبوو به كۆرۆنا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ته‌نها چه‌ند وشه‌یه‌كی كورتیش بڵێت ئه‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك مه‌تر وردیله‌كانی ئه‌و ڤایرۆسه‌ی له‌ده‌می توشبووه‌كه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ری و ئه‌گه‌ر توشبوو بۆ ماوه‌ی 30 چركه به ده‌نگی به‌رز قسه بكات ئه‌وه ڤایرۆسه‌كه به درێژی 6 هه‌نگاو به ئاڕاسته‌ی كه‌سی قسه‌كه‌ر ده‌گوێزرێته‌وه"