16 چركه و كه‌سێك به كۆرۆنا گیان له‌ده‌ست ده‌دات
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌و ئامارانه‌ی ئاژانسی "ڕۆیته‌رز" سێ شه‌ممه بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ژماره‌ی مردوان به كۆرۆنا یه‌ك ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندوه و هه‌تا بێت ژماره‌ی توشبوانیش زیاد ده‌كات.
له ماوه‌ی ته‌نها سێ مانگی ڕابردودا نیو ملیۆن كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ئه‌مه‌ریكا و به‌رازیل و هندستان له‌و وڵاتانه‌ن كه زۆرترین ڕێژه‌ی مردنی تیادا تۆماركراه.
له جیهاندا له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا 5400 كه‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و ئه‌مه‌ش ده‌كاته 226 كه‌س له یه‌ك كاتژمێردا و له 16 چركه‌دا كه‌سێك گیان له‌ده‌ست ده‌دات و له‌ماوه‌ی ته‌واوبوونی یاریه‌كی تۆپی پێ كه ماوه‌كه‌ی 90 خوله‌كه 340 كه‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.