سەدان پەنابەری عێراقی لە توركیاوە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان

عێراق

01/10/2020     ژمارەی بینراو 356

گەڕانەوەی پەنابەر عێراقییەكان بە هەماهەنگيی حكومەت ئەنجام دەدرێت

راچڵەكین - AA

پرۆسەی گەڕانەوەی پەنابەرە عێراقییەكان لە توركیاوە بۆ زێدی خۆیان دەستیپێكردو كۆمپانیایەكی گواستنەوەی گەشتیارانیش ئاشكرایدەكات، 500 پەنابەری نیشتەجێی كەمپی (ئەكد)یان لە توركیاوە گەڕاندووەتەوە بۆ پارێزگای نەینەوا.

كەریم رەمەزان حوسێن، بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتی بۆ گواستنەوەی گەشتیاران، لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكردووە، بە هەماهەنگی راستەوخۆ لەگەڵ وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق،  500 پەنابەری عێراقییان بە ئۆتۆمبیل گەڕاندووەتەوە بۆ زێدی خۆیان لەسنووری پارێزگای نەینەوا.

ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو پەنابەرە عێراقییانە، لە كەمپی ئەكد لەتوركیا نیشتەجێ ببوون، وتیشی:" كۆمپانیاكەمان بەردەوام دەبێت لە كارەكانی بۆ گەڕانەوەی ئاوارە و پەنابەرانی عێراق لە وڵاتانی دراوسێ بۆ ناوچەكانیان بە هەماهەنگی راستەوخۆ لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان".

لە هاوینی ساڵی 2014 بەهۆی هێرشی چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتوانی سنووری پارێزگای نەینەوا لەترسی ئەو تیرۆریستانە، ئاوارەی توركیا بوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن