ڤیدیۆ: ئه‌حلام ئاماده‌یه ڤاكسینی كۆرۆنای له‌سه‌ر تاقیبكرێته‌وه
ڕاچڵه‌كین-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئیماراتی" ئه‌حلام" ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنای له‌سه‌ر تاقی بكرێته‌وه و ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی ئه‌حلام له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زۆر خێرا بڵاوبۆته‌وه و بۆته جێگه‌ی باس.
ئه‌حلام ئومێدی ئه‌وه ده‌خوازێت په‌تای كۆرۆنا زوو كۆتای پێ بێت و ئیمارات ببێته ئه‌و وڵاته‌ی له‌ڕێیه‌وه سه‌رتاسه‌ری جیهان له مردن ڕزگاری ببێت و ڤیدیۆكه‌ی ئه‌حلام زیاتر له 89 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه.
ئه‌حلام یه‌كێكه له‌و خانمه هونه‌رمه‌نده ناودارانه‌ی هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیمارات به تایبه‌ت و به‌رده‌وام به ده‌ركه‌وتنه جیاواز و جلوبه‌رگه شیكه‌كانی ده‌بێته جێگه‌ی باس و سه‌ردێڕی هه‌واڵی زۆرینه‌ی ڕۆژنامه و گۆڤاره عه‌ره‌بیه‌كان.