به‌وێنه.. جۆرێك كرمۆكه‌ی مه‌ترسیدار بڵاوبۆته‌وه
ڕاچڵه‌كین-
به‌رپرسان له ویلایه‌تی ڤێرجینیا دانیشتوانی ناوچه‌كه‌یان ئاگادار كردۆته‌وه له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی به‌هۆی جۆرێك كرمۆكه‌ی ژه‌هراوی كه ئێستا له ته‌واوی ویلایه‌ته‌كه بڵاوبۆته‌وه.
ئه‌م بونه‌وه‌ره فه‌روداره ناوی" كات ربیلر" و ئه‌و كاته‌ی به‌ر جه‌سته بكه‌وێت شوێنه‌كه‌ی سور ده‌بێته‌وه و ده‌ئاوسێت و كه‌سه‌كه‌ش تا و ئاوسانی جه‌سته‌ی توش ده‌بێت و ئازاری زۆری پێده‌گات.
كات ریبلر له‌سه‌ر دره‌ختی ده‌ردار و به‌ڕوو و هه‌نجیری كێوی هه‌یه و له ئێستا گه‌یشتۆته ناو شار و باڵه‌خانه‌كانیش و زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی به‌م كرمۆكه‌یه زیانیان به‌ركه‌وتووه چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتوه و به‌شێكی دیكه‌ش ڕه‌وانه‌ی فریاگوزاری كراون و به‌رپرسان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌م جۆره بێت ئه‌وه ناچارن ده‌رمانی كیمیاوی بۆ قڕكردنیان به‌كاربهێنن.